گرنگ
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا
نەخۆشییەکەی فاتیح حەمە خان لە نەخۆشیەکەی دیار ره‌حمان قورستره‌

هەواڵی کوردستان

نرخی ئه‌مپێری موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ته‌مموز دیاریكرا

05/08/2020

میلله‌ت
نرخی یه‌ك سه‌عات ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده‌ له‌ مانگی ته‌موز (33) دینار و نیو ده‌بێت و به‌پێی خشته‌ی پێدانی كاره‌با، مانگی ئاب (24) سه‌عات كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (2020.8.5) لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری موه‌لیده‌ به‌ (33.5) سی و سێ دینار و نیو بۆ مانگی حه‌وت دیاریكرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدرا كه‌ به‌تێكڕایی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌نێوان (210) بۆ (220) سه‌عات كاریان كردوه‌، به‌مه‌ش نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌با له‌نێوان شه‌ش هه‌زار و (250) دینار بۆ حه‌وت هه‌زار و (250) دینار ده‌بێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ به‌پێی پێدان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییكانه‌وه،‌ نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌با له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كان بۆ مانگی ته‌موز، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان رایگه‌یاند كه‌ هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن‌.

 له‌كۆبونه‌وه‌كه‌شدا ئه‌و خاڵه‌ دوپاتكرایه‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی (10) خوله‌ك زیاتر به‌سه‌ر كارپێكردنی موه‌لیده‌ تێنه‌په‌ڕێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.


ئه‌م بابه‌ته 5941 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure