گرنگ
نرخی دراوه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌

هەواڵی کوردستان

یه‌كه‌م لێدوانی‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنی‌ ساڵی نوێی خوێندن

05/08/2020

میلله‌ت 
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ به‌رنامه‌یه‌كیان داناوه‌ بۆ چۆنیه‌تی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی (2020 ـ 2021)، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ ساڵی نوێی‌ خوێندن ره‌هه‌ندی ته‌ندروستی تێدایه‌.

 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ وتی‌: "سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خویندن، دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تمان هه‌بوو و ئاماژه‌مان به‌ چه‌ند خاڵێك كردوووه‌".

وتیشی‌: "وه‌زاره‌ت خه‌ریكی دوایین خاڵه‌كانی به‌رنامه‌یه‌كه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بكات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چۆنیه‌تی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی (2020 ـ 2021)".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ "ساڵی خوێندنی (2020ـ2021) به‌ هه‌مان شێوه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ (2019ـ2020)، ره‌هه‌ندیكی تێدایه‌ ئه‌ویش ره‌هه‌ندی ته‌ندروستییه‌ و پێویستمان به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندروستییه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "پێویستیان به‌ راوێژ و راوه‌رگرتن و فه‌رمان ده‌رپێكردن ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ یه‌كێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران".


ئه‌م بابه‌ته 10801 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure