گرنگ
نرخی دراوه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌

لایف ستایڵ

بەڤیدیۆ: ئەمەریکا وەک نمایشی هێز نوێترین موشەکی هایپەرسۆنیکی تاقیکردەوە

05/08/2020

سوپای ئەمەریکا یەکەم گرتەی موشەکی هایپەرسۆنیکیان لەکاتی تاقیکردنەوەی نمایشکرد، بەهۆی خێراییە زۆرەکەی ناتوانرێت بخرێتە خوارەوە و کیشوەرەکان بە ئاسانی دەبڕێت .

 تاقیکردنەوەکە لە بنەڕەتدا لە مانگی ٣ ئەنجامدراوە و لە ئێستادا وەک وەڵامێک بۆ هەڕەشەکانی ڕوسیا و چین بڵاوکراوەتەوە، لە ڕێگەی ژێردەریاییەوە ئاراستەی ئاسمانکراوە و ئەمەش هێزی زیاتری پێدەبەخشێت  .

موشەکی کیشوەر بڕی هایپەرسۆنیک بەوە دەناسرێتەوە بە خێراییەکی یەکجار زۆر دەڕوا و ئەمەش وادەکات ڕێگری کردن لێی زۆر قورس ببێت و سیستەمەکانی بەرگری نەتوانن شوێنی بکەون و تێکی بشکێنن.

پێشتر وڵاتی چین ڕوسیا بەسەرکەوتویی ئەم تەکنەلۆجیایەیان تاقیکردۆتەوە و لە ئێستادا دەتوانن کڵاوە ئەتۆمی لەسەر موشەکی کیشوەر بڕ بە خێرایی ١١ هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و زیادتر ئاراستەی ئامانجەکانیان بکەن.

تاقیکردنەوەی موشەکی هایپەر سۆنیک لە ڕوسیا :

 


ئه‌م بابه‌ته 844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure