گرنگ
نرخی دراوه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌

لایف ستایڵ

سامسۆنگ چەند ئامێرێکی نوێی بۆ بەکارهێنەران ئاشکراکرد

05/08/2020

لە میانەی کۆنگرەی سڵانە لەژێرناوی " Samsung Unpacked 2020" کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری لە چەند خولەکی ڕابردوو دوو مۆبایلی لە جۆری گالاکسی نۆت ٢٠ و نۆت ٢٠ ئەڵترا و کاتژمێری سامۆسنگ وەچ ٣ و گالاکسی بەد لایڤی نمایشکرد .

 مۆبایلەکان بە دوو قەبارە و تایبەت مەندی جیاواز لە ژێر ناوەکانی Galaxy Note 20 Ultra و Galaxy Note 20 بەرهەمهێناوە و هەریەکەیان تایبەت مەندی جیاوازیان هەیە و کامێراکانیان گۆڕانکاری گەورەی تێداکراوە و تایبەت مەندی قەڵەمی زیرەکی زۆر گۆڕاوە و بەهێزکراوە .

لە مۆبایلە قەبارە گەورەکەی نۆت شاشەی قەبارە ٦.٩ ئینج و لەرە لەری شاشەی ١٢٠ هێرتز بەکارهاتوە، کامێرای سەرەکی ١٠٨ مێگا پیکسڵ و ١٢ مێگا پیکسڵی فراوان و ١٢ مێگا پیکسڵی نزیکی بۆ بەکارهاتووە و ڕامەکەی ١٢ گێگاباییت دەبێت .

مۆبایلی گالاکسی نۆتی ئاسایی قەبارەی شاشەی ٦.٧ ئینج دەبێت و لەرە لەری شاشەت تەنها ٦٠ هێرتز و کامێرای سەرەکی ١٢ مێگا پیکسڵ و ١٢ مێگا پیکسڵی فراوان و ٦٤ مێگا پیکسڵی نزیک کردنەوە دەبێت ڕامی ٨ گێگا بایت دەبێت .

دوو بەرهەمەکەی دیکەی سامسۆنگ بریتی بوبن لە کاتژمێری زیرەک لە نەوەی سێهەم بە چەند تایبەت مەندییەکی نوێێ و دوو قەبارەی جیاواز بەردەست دەبێت و بەرهەمی چواهەمیش پێکدێت لە گالاکسی بەد لایڤ کە پەرە پێدری نەوەکانی پیسترە و شێوەی لە شێوەی فاسۆلیادایە .


ئه‌م بابه‌ته 589 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌









زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure