گرنگ
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئێران تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروتی ئاشكرا كرد

05/08/2020

میلله‌ت

حكومه‌تی ئێران ئه‌مریكا و ئیسرائیلی تۆمه‌تبار كرد به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی عه‌مباره‌ پڕ له‌ مادده‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی به‌یروت و رایگه‌یاند هاوسۆزیی ئه‌و دوو وڵاته‌ له‌گه‌ڵ لوبنان "چاوبه‌ست و دوو ڕووییه‌".

عه‌باس موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و ئیسرائیل راستگۆن له‌ هاوسۆزییان بۆ لوبنان، با ئه‌و گه‌مارۆیه‌ هه‌ڵگرن كه‌ به‌مدواییه‌ خستوویانه‌ته‌ سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌، ئه‌گه‌ر نا هاوسۆزییه‌كه‌یان ساخته‌ و دوو ڕووییه‌".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ خه‌ڵكی لوبنان ئیسرائیل و ئه‌مریكا باش ده‌ناسن و هیچ پێویستیان به‌ هاوكاریی ئه‌وان نییه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی  فارس ئه‌و دوو وڵاته‌ی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كردوه‌ كه‌ ده‌ستیان له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی به‌نده‌ری به‌یروتدا هه‌یه‌ و نوسیویه‌تی كه‌ "ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ لوبناندا زۆر چالاكن، بۆیه‌ گومانێكی زۆر هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان ته‌قینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام دابێت".


ئه‌م بابه‌ته 17341 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure