گرنگ
فوئاد حسێن خۆی‌ گه‌یانده‌ تاران
ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا
دەوڵەتی تورک له‌ گەلیی زیلان چلوحەوت هەزار ژن و منداڵ و پیر و گەنجی کوردی کۆکوژکرد

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

زەریف: گوگڵ نووسینەكان لە بەرژەوەندی ئەمریكا و ئیسرائیل وەردەگێڕێت

05/08/2020

میللەت
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رەخنە لە بەرنامەی بەناوبانگی وەرگێڕانی گوگڵ دەگرێت و پێیوایە كە هەندێك تێكست لەبەرژەوەندی ئەمریكا و ئیسرائیل وەردەگیڕێت.

زەریف لە رێی هەژماری خۆی لە تویتەر پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: كاتێك فارسی زمانەكان دەیانەوێت بە عەرەبی یان بە ئینگلیزی سەرەخۆشی لە لوبنانییەكان بكەن، پێگەی گوگڵ وشەی سەرەخۆشی دەگۆڕێت بۆ پیرۆزبایی.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستووەتەڕوو كاتێك هەمان دەستەواژە بۆ ئەمریكا یان ئیسرائیل بنووسرێت، ئەو "هەڵە تەكنیكییە" روونادات و لە كۆتایی پەیامەكەشدا ماڵپەڕی گوگڵی تاگ كردووە و نووسیوێتی: ئەمە "بۆچی ئەی گوگڵ".

ئەمەی خوارەوەش روونكردنەوەی ئەو كێشەیەیە كە لە گوگڵدا هەیە.

 


ئه‌م بابه‌ته 763 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure