گرنگ
مسته‌فا ئه‌دیب له‌ ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌تی لوبنان كشایه‌وه‌
فوئاد حسێن خۆی‌ گه‌یانده‌ تاران
ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بە هۆی تەقینەوەكەی لوبنان، گومرگی عێراق رێوشوێنی خۆپاراستن دەگرێتەبەر

05/08/2020

میللەت
دوای تەقینەوەكەی كۆنتێنەری مادە كیمیاوییەكانی لوبنان، گومرگی عێراق بڕیاری دا رێوشوێنی خۆپارێزی تایبەت بە گواستنەوە و ئەمباركردنی مادە كیمیاوییەكان بگرێتەبەر.

ئەمڕۆ دەستەی گشتی گومرگەكانی عێراق سەرجەم بنكەكانی راسپارد بە پەلە نووسراویان بۆ بكەن سەبارەت بە ژمارەی هەموو كونتێنەرەكانی تایبەت بە مادە كیمیاوی و مەترسیدارەكان.

داواشیكردووە كە لە نووسراوەكاندا خاوەنی كۆنتێنەرەكان و هۆكاری رایی نەكردنی مامەڵەكانیان لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بخەنەڕوو، پەلەش بكەن لە بە ئەنجام گەیاندنی مامەڵەكانیان.

ئەم هەنگاوەی عێراق دوای تەقینەوەكەی سێشەممەی بەندەری بەیروتی پایتەختی لوبنان هات كە بە هۆی كۆنتێنەرە ئەمباركراوەكانی تایبەت بە نیتراتی ئەمۆنیۆمەوە روویدا و تا شەوی چوار شەممە، 135 كەس لە تەقینەوەكەدا كوژران و زیاتر لە پێنج هەزاری دیكەش بریندار بوون.  


ئه‌م بابه‌ته 907 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure