گرنگ
ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا
دەوڵەتی تورک له‌ گەلیی زیلان چلوحەوت هەزار ژن و منداڵ و پیر و گەنجی کوردی کۆکوژکرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێك له‌ قافدا گیرا

هەواڵی کوردستان

چوار تیرۆریستی داعش لە حەمرین كوژران

05/08/2020

میللەت
لە بۆردومانێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا، چوار تیرۆریستی داعش لە چیای حەمرین كوژران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردەوە، فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان هێرشێكی ئاسمانیی بۆ سەر زنجیرە چیای حەمرین ئەنجام دا و بە هۆیەوە چوار تیرۆریست كوژران.

دوای هێرشە ئاسمانییەكە، هێزێكی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی چووە شوێنی بۆردومانەكە و مۆڵگەیەكیان دۆزیەوە كە 20 بۆمبی چێندراوی ئامادەكراوی تێدا بوو.

لە راگەیەندراوەكەی شانەی ئەمنیدا هاتووە كە تیرۆریستەكان بەنیازبوون بۆمبەكان لە دژی هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەكان بەكاربهێنن.


ئه‌م بابه‌ته 610 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure