گرنگ
نرخی دراوه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئێران و ئیسرائیل ئامادەیی بۆ هاوكاریكردنی لوبنان دەردەبڕن

05/08/2020

میللەت
سەرۆكی ئێران و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئامادەیی بۆ هاوكاریكردنی لوبنان دەردەبڕن كە بە هۆی تەقینەوەكەی بەیروتی پایتەختەوە تووشی كارەسات بووە.

حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران لە پەیامێكیدا بۆ هاوتا لوبنانییەكەی هاوخەمی خۆی بۆ تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت راگەیاند كە كوژرانی 135 كەس و برینداربوونی هەزاران كەسی دیكەی لێكەوتەوە.

رۆحانی رایگەیاند كە تاران ئامادەی ناردنی یارمەتی پزیشکی و دەرمانی و چارەسەر کردنی بریندارەکانە و هیواشیخواست بە زووی هۆكارەكانی تەقینەوەكە ئاشكرا بكرێن.

لەلایەكی دیكەشەوە بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئامادەیی بۆ هاوكاریكردنی لوبنان دەربڕی كە لەسەرەتای تەقینەوەكەوە پەنجەی تۆمەت بۆ وڵاتەكەی رادەكێشرا.

ناتانیاهو لە میانی وتەیەكی لەبەردەم پەرلەمانی ئیسرائیل رایگەیاند بەناوی حكومەتی ئیسرائیلەوە سەرەخۆشی لە گەلی لوبنان دەكەین و ئامادەشین هاوكاری مرۆیی بگەیەنینە لوبنان.

تا ئێستا هۆكارەكانی ئەو تەقینەوە رووننەبووەتەوە كە لە كوێنتێنەرەكانی هەڵگرتنی ماددەی نیتراتی ئەمۆنیۆم لە بەندەری بەیروتدا روویدا.

زیانەكانی تەقینەوەكە بە نزیكەی پێنج ملیار دۆلاری ئەمریكی مەزەندە دەكرێت.


ئه‌م بابه‌ته 607 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure