گرنگ
نرخی دراوه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌

وەرزش

چاره‌نووسى ده‌ستپێكردنى خولى نایابى عێراق نادیاره‌

06/08/2020


میلله‌ت 

نزیكه‌ى ته‌نیا مانگێك ماوه‌ بۆ واده‌ى ده‌ستپێكردنى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق و تاوه‌كو ئه‌مرۆش چاره‌نووسى ده‌ستپێكردنه‌كه‌ نادیاره‌ .

له‌ رۆژانى رابردوو به‌هۆى كێشه‌ى دارایى ، چوارده‌ یانه‌ى به‌شدار له‌ خوله‌كه‌ داوایان كردووه‌ ده‌ستپێكردنى خوله‌كه‌ رابگیرێت و ته‌واوى یاریزانه‌كانیشان ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ نه‌چنه‌ مه‌شقه‌كان و گرێبه‌سته‌كانیش له‌ لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق ( كاربه‌رێكه‌ر ) هیچى په‌سه‌ند نه‌كراوه‌ .

هاوكات تاوه‌كو ئێسته‌ش لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌ به‌غداد به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بریارى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چالاكیه‌ وه‌رزشیه‌كان و مه‌شقه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانى ده‌رنه‌كردووه‌ ئه‌وه‌ش وا ده‌كات خوله‌كه‌ له‌ واده‌ى دانراو ده‌ستپێنه‌كات .
ئه‌م بابه‌ته 262 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure