گرنگ
مسته‌فا ئه‌دیب له‌ ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌تی لوبنان كشایه‌وه‌
فوئاد حسێن خۆی‌ گه‌یانده‌ تاران
ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

كاندیدێكی‌ وه‌زاری‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ كازمی‌ گیانی له‌ده‌ست دا

06/08/2020

میلله‌ت 
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار گیان له‌ده‌ستدانی‌ حه‌سه‌ن به‌یاتی كاندیدی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مسته‌فا كازمی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق راگه‌یاند.

كه‌ناڵی سۆمه‌ریه‌نیوز له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگاداره‌وه‌ كه‌ ناوه‌كه‌ی‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاند كه‌  "شه‌وی رابردوو حه‌سه‌ن به‌یاتی یه‌كێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كانی توركمان و كاندیدی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ پێكهاته‌ی توركمان بۆ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له‌ شاری كه‌ركوك گیانی له‌ده‌ست دا".

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت: "هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی توركمان كه‌ ئه‌ندامی خولی پێشوی په‌رله‌مانی عێراقیش بوو، جه‌ڵته‌ی دڵ بووه‌".

6ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌سه‌ن به‌یاتی له‌سه‌ر پێكهاته‌ی توركمان كاندید كرد بۆ پۆستی‌ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت.


ئه‌م بابه‌ته 976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure