گرنگ
مسته‌فا ئه‌دیب له‌ ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌تی لوبنان كشایه‌وه‌
فوئاد حسێن خۆی‌ گه‌یانده‌ تاران
ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا

هەواڵی کوردستان

به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا كه‌سێك بریندار بوو

06/08/2020

میلله‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ گه‌رمیان رایگه‌یاند كه‌ له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا له‌ناو گرده‌گۆزینه‌ كه‌سێك بریندار بوو.

هاتووچۆی‌ گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ له‌ناو گرده‌گۆزینه‌ رووداوێكی پێكدادان له‌نێوان (ئۆپڵ ڤیكترا و ماتۆڕسكیلێك) روویدا".

هاتووچۆی‌ گه‌رمیان ده‌ڵێت: "له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ لێخوڕی ماتۆڕسكیله‌كه‌ برینداربوو".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "برینداره‌كه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كراوه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمی هاتوچۆی ده‌ستی پێكردووه‌.


ئه‌م بابه‌ته 430 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌






زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure