گرنگ
فوئاد حسێن خۆی‌ گه‌یانده‌ تاران
ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا
دەوڵەتی تورک له‌ گەلیی زیلان چلوحەوت هەزار ژن و منداڵ و پیر و گەنجی کوردی کۆکوژکرد

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئامارێكی‌ نوێی‌ قوربانییانی‌ كاره‌ساته‌كه‌ی‌ لوبنان راگه‌یه‌ندرا

06/08/2020

میلله‌ت 
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ لوبنان رایگه‌یاند كه‌ زیاتر له‌ 137 كه‌س له‌ دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ به‌یروت گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و پێنج هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.

ئێوارەی سێشه‌ممه‌ 4ی‌ ئابی‌ 2020 دوو تەقینەوە لە بەندەری بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا و بە جۆرێك بەهێز بوو پارێزگاری بەیروت بە دەم گریانەوە رووداوەكەی بە هاوشێوەی تەقینەوە ئەتۆمییەكەی هێرۆشیما و ناكازاكی ژاپۆن وەسفكرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ره‌زا موسه‌وی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ لوبنان وتی‌: "به‌پێی‌ نوێترین ئامار، زیاتر له‌ 137 كه‌س له‌ كاره‌ساته‌كه‌ی‌ به‌نده‌ری‌ به‌یروت كوژراون زیاتر له‌ پێنج هه‌زاریش بریندار بوون".

وته‌بێژه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ لوبنان راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ ئاماری‌ كۆتایی نییه‌ و هێشتا ده‌یان كه‌س بێسه‌روشوێنن.


ئه‌م بابه‌ته 1861 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure