گرنگ
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا

هەواڵی کوردستان

نوێترین زانیاری‌ سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ 3

06/08/2020

میلله‌ت 
حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ نیازه‌ له‌ دوای‌ ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێی‌ رابردوو بكات به‌ لێبڕینه‌وه‌.

به‌رهه‌م مسته‌فا ئه‌ندامی‌ سكرتاریه‌تی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ زانیاری دروستی‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ "دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 3 ده‌كه‌وێته‌ دوای 15ی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌و مه‌رجه‌ی‌ به‌غدا 300 ملیار دیناره‌كه‌ بنێرێت. 

به‌رهه‌م مسته‌فا  له‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌: "له‌ مووچه‌ی مانگی 3، به‌هه‌مان شێوه‌ی مانگی دوو لێبڕینی مووچه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام بڕی بڕینه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاری ئه‌كات".


ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "ئه‌مه‌ش واته‌ هه‌ر وه‌زاره‌تێك كه‌ مووچه‌ی مانگی 3 وه‌رئه‌گرێ، لانی كه‌م دوای (په‌نجا ڕۆژ) وه‌ری ئه‌گرێت، به‌ مانایه‌كی تر مووچه‌ بووه‌ته‌ 60 ڕۆژ جارێك ، لێبڕینیش هه‌یه‌، واته‌ هه‌رموچه‌ خۆرێك له‌ سه‌دا 25ی موچه‌كه‌ی وه‌رئه‌گرێت بۆ مانگی 3".

هه‌رچه‌نده‌ پێمانناوه‌ته‌ مانگی‌ هه‌شت، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستی‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێ‌ نه‌كردووه‌ و هیچ واده‌یه‌كیش دیار نییه‌.


ئه‌م بابه‌ته 33337 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure