گرنگ
مسته‌فا ئه‌دیب له‌ ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌تی لوبنان كشایه‌وه‌
فوئاد حسێن خۆی‌ گه‌یانده‌ تاران
ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا

لایف ستایڵ

بەوێنە: مانگە دەستکردەکان زیانە زۆرەکانی پاش تەقینەوەکەی لوبنان نیشاندەدەن

06/08/2020

لە بابەتێکی گرنگ لە لایەن "دەیلی مەیلی" بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، زیانە زۆرەکانی شاری بەیروت نیشاندەدات، پاش تەقینەوە بەهێزەکە بەری کەوتووە .

 وەک دەزگاکانی راگەیاندن باسیان لێوەکردووە، تەقینەوەکە هێندەی قومبەلەیەکی ئەتۆمی بچوک بەهێزبووە و ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی ١٣٥ کەس گیان لەدەستبدەن و هەزارەهای دیکە بریندار و بێ ماڵ و حاڵ بکات .

وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکان گیراوە، جیاوازییەکە پێش ڕووداوەکە و پاش ڕووداوەکە نیشاندەدات و باڵەخانە و زۆربەی بەشەکانی شارەکە زیانی گەورەیان بەرکەوتووە .

ئەمە لەکاتێکدایە سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئاشکرایکردووە، بەهۆی تەقینەوەکە زیانی زیاتر لە ٥ ملیار دۆلار بەر ئابوری وڵاتەکەی کەوتووە و لە ئێستادا  بڕ بڕەی پشتی ئابوری پەکی کەوتووە .


ئه‌م بابه‌ته 1102 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌













زۆرترین خوێنراو

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure