گرنگ
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا

هەواڵی کوردستان

ناوەرۆكی ئەو پێشنیازەی بەغدا بۆ رێككەوتن ڕەوانەی هەرێمی كردووە

07/08/2020

میللەت
هەرێم و بەغدا لەرێككەوتن نزیكدەبنەوەو چاوەڕوانیش دەكرێت هەفتەی داهاتوو وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا بكاتەوەو گفتوگۆ لەسەر ئەو پێشنیازە بكرێت كە بەغدا بۆ رێككەوتن رەوانەی هەرێمی كردوە. بەڵام پەرلەمانتارێکی کورد ڕایدەگەیەنێت، کە هەرێم و بەغدا زۆر لە یەک دوورن.

 

لە بەرامبەر نیوەی داهاتی خاڵە سنورییەکان 300 ملیار دەنێرێت

  بەپێی ئەو زانیارییانەی پی یو کەی میدیا  لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە بڵاویکردوونەوە، پێش جەژنی قوربان حكومەتی عیراق پێشنیارێكی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كردووە و ئامادەیی پیشانداوە لە بەرامبەر نیوەی داهاتی خاڵە سنورییەكان و ناوخۆی هەرێم مانگانە بڕی  300 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

بەوتەی سەرچاوەكە بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەفدی هەرێم كە لەماوەی رابردوودا چەند جارێك سەردانی بەغدای كردو كۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی عیراق ئەنجامدا، سەردانی بەغدا بكاتەوەو چاوەڕوانیش دەكرێت لەسەر ئەو پێشنیازە رێككەوتن بكرێت كە تەنها تا كۆتایی ئەمساڵ دەبێت و لەساڵی 2021دا هەرێم و بەغدا بەپێی رێككەوتنێكی گشتگیر مامەڵە بكەن.

پەرلەمانتارێکی کورد: هەرێم و بەغدا زۆر لە یەکەوە دوورن

  هەروەها جەمال کۆچەر، ئەندامی کوردی لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا وتویەتی "لەوانەيە ڕێککەوتن بكەن بۆ ماوەيەكى دياريكراو، چونكە كازمى پێويستى بە هەندێک شتە و هەرێميش پێويستى بە پارەيە."

لەبارەى کاتی چوونەوەى شاندەکەى هەرێم بۆ بەغدا، جەمال كۆچەر وتی، کاتەکەى دیار نییە بەڵام وتەبێژى حكومەتى عێراق وتی بەم نزيكانە دەبێت.

سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوەكردووە، جۆرێك لە ڕێککەوتن هەيە و نازانين لەسەر چ بنەمايەكە، بەڵام هەردوولا زۆر لەيەكەوە دوورن، بەغدا هەندێك مەرجى زياد كردوە و هەرێميش ئامادە نييە ئەو مەرجانە جێبەجێ بكات. 

کۆچەر باسی لەوەشکردووە کە "لەوانەيە بابەتەكە دابەش بكەن، چونكە كازمى لەئێستادا پێويستى بە هەندێك شت هەيە و هەرێميش پێويستى بە پارە هەيە، بۆیە لەوانەيە ئەو داواكاريانەى بەغدا جێبەجێ بكەن و كازميش هەندێك پارە بنێرێت بۆ ماوەيەكى كاتى، تا دوايى قسە لەسەر ڕێککەوتنێکی تر بكرێت".

وەڵامی پێشنیارەکەی بەغدا دراوەتەوە

  خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا کە ئەندامی شاندی باڵای هەرێمە رۆژى سێشەممە، 27ی تەموزی 2020 لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکردبوو "دوا پێشنیاز لە حکومەتی عێراقەوە گەیشتە ئێمە و ئێمەش هەر ئەمڕۆ وەڵامی خۆمان بۆ ناردنەوە، واتە تاڕادەیەک دانوستانەکان چوونەتە پێشەوە و ئەگەر بەمشێوەیە بێت، لەدوای جەژن دەچینەوە  بەغدا بۆ زیاتر گفتوگۆکردن و گەیشتنە ڕێککەوتن".

بەغدا: بێ ڕێککەوتن پارە نانێرین

  لەبارەى ئەى پێشنیازە کە تاڕادەیەک وەک دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بڵاوبووەتەوە، جەمال کۆچەر ڕاگەياندووە "هەندێك لايەن باس لەوەدەكەن بەڵام شتى فەرمى نين، پرسيارەكە ئەوەيە ئەو پارەيە بەرامبەر بە چييە، چونكە بەغدا بەبێ بەرامبەر پارە نانێڕێت، جێى باوەڕ نييە كە بەغدا لە ئێستادا پارە بۆ موچەى خۆى قەرز دەكات، بەڵام پارە بنێرێت بۆ هەرێم، هەروەها پێشتريش جەختیان کردووەتەوە كە بەبێ ڕێککەوتن پارە نانێرن."

ئەو پەرلەمانتارە كوردە پییوايە لەوانەيە ئەو پارەيە بەرامبەر جێبەجێكردنى ئەو داواكاريانەى كازمى بێت كە پێويستى پێيەتى وەك ڕادەستكردنى خاڵە سنوريەكان، ياخود هاتنى ديوانى چاودێرى دارايى بەغدا بۆ هەرێم، كازمى پێويستى بەوەيە كە نامەيەك بگەيەنێتە شيعەكان و بڵێت كە تەنها خاڵە سنوريەكانى ژێر دەستى خۆيان كۆنترۆڵ ناكات و ئەوانەى هەرێميش كۆنترۆڵ دەكات.

بە ڕای کۆچەر، دوو پرسيارى سەرەكى هەن کە ئەوانيش، يەكەم؛ پارەكە بەرامبەر چييە؟ دووەميش ئايا هەرێم ئەوە قبوڵ دەكات؟ ئەو وەڵامەش لاى حكومەتى هەرێمى كوردستانە.  


ئه‌م بابه‌ته 15283 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure