گرنگ
وێنە؛ ئیسرائیل حەشارگەی مووشەكەكانی حزبوڵا ئاشكرا دەكات
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد

هەواڵی کوردستان

دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێی‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌ست پێده‌كات

08/08/2020

میلله‌ت 
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد كه‌ پێشبینی ده‌كرێت به‌مزوانه‌ هه‌رێم و به‌غدا ڕێككه‌وتنێك واژۆ بكه‌ن و له‌م ڕۆژانه‌دا مووچه‌ی مانگی سێ دابه‌ش بكرێت، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ پێده‌چێت ئیتر مانگانه‌ مووچه‌ له‌كاتی خۆیدا دابه‌ش بكرێت.
 
د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی‌ فه‌ڕمی‌ حزبه‌كه‌ی‌ وت: "له‌ ئێسته‌دا پێشبینیه‌ك هه‌یه‌ كه‌ هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره‌و له‌م ڕۆژانه‌دا ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غدا واژۆ ده‌كرێت".
 
د.شێركۆ جه‌وده‌ت ده‌ڵێت: "به‌پێی زانیارییه‌كان حكومه‌تی به‌غدا بڕێك پاره‌ بۆ مووچه‌ ده‌نێرێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌ داهاتی ناوخۆ پاره‌ ئاماده‌ ده‌كات و به‌و شێوه‌یه‌ مووچه‌ی مانگی سێی پێ دابه‌ش ده‌كرێت".

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوو راشیگه‌یاند كه‌ "تا ئێستا ڕوون نیه‌ كه‌ مووچه‌ی ته‌واوه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت یاخود به‌ لێبڕینه‌وه‌ ده‌بێت و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت مانگانه‌ مووچه‌ له‌كاتی خۆیدا دابه‌ش بكرێت".

هه‌رچه‌نده‌ پێمانناوه‌ته‌ مانگی‌ هه‌شت، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستی‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێ‌ نه‌كردووه‌ و هیچ واده‌یه‌كیش به‌ فه‌ڕمی‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.


ئه‌م بابه‌ته 50026 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure