گرنگ
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا
نەخۆشییەکەی فاتیح حەمە خان لە نەخۆشیەکەی دیار ره‌حمان قورستره‌
میدیا عیراقییه‌كان: ئه‌مریكا پێنج موشه‌كی ئاراسته‌كراوی له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر پۆچه‌ڵكردۆته‌وه‌

هەواڵی کوردستان

لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 40 زانا و مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە

08/08/2020

میللەت
بەپێی ئاماری فەرمی یەکێتی زانایان لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا 42 زاناو مامۆستای ئایینی بە هۆکاری جیا كۆچی دواییان کردووەو سەرۆکی یەکێتی زانایانیش دەڵێت: وەفاتی زانایان خەسارەتێکی گەورەیە.

د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ماڵپەڕی زانایانی راگەیاند لەساڵی 2020 رێژەیەکی زۆر زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە، ئەمە وێرای رازی بوون بە قەدەری خوای گەورە، بەڵام خەسارەتێکی گەورەیە لە ناو کۆڕی زانایان، چونکە ئەوان پێشەنگی میللەتن لەرووی دینداری و گەیاندنی پەیامی ئیسلام.

سەرۆکی یەکێتی زانایان وتیشی: هۆکاری وەفاتی ئەو مامۆستا بەرێزانە زۆربەیان بەهۆکاری تەمەن و نەخۆشیەوە بووەو هەندێکیشیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.


ئه‌م بابه‌ته 2233 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure