گرنگ
فوئاد حسێن خۆی‌ گه‌یانده‌ تاران
ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا
دەوڵەتی تورک له‌ گەلیی زیلان چلوحەوت هەزار ژن و منداڵ و پیر و گەنجی کوردی کۆکوژکرد

لایف ستایڵ

فەیسبوک بڕیاریدا کارمەندەکانی هەتا ساڵی ٢٠٢١ لە ماڵەوە کاربکەن

09/08/2020

کۆمپانیا فەیسبوک بڕیاریدا سەرجەم کارمەندەکانی هەتا مانگی ٧ی ٢٠٢١ لە ماڵەوە کارەکانیان بکەن بۆ ئەوەی لە مەترسی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پارێزراوبن .

 کۆمپانیای فەیسبوک نزیکەی ١٠ هەزار کارمەندی هەیە لە ئۆفیسێکی ٢.٢ ملیۆن پێ چوار گۆشە کاردەکەن و بنکە سەرەکییەکەیان دەکەوێتە مانهاتن لە شاری نیویۆرک .

بۆ ئەوەی کارمەندەکانیان بە باشی کارەکانیان بکەن بۆ هەر کارمەندێک لە کۆمپانیای فەیسبوک بڕی ١٠٠٠ دۆلار دابینکراوە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی ناو ماڵ و کارکردنی پێبکڕن .

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی مانەوەی کارمەندەکانیان لە ماڵەوە فەیسبوک بڕیاریانداوە بنکەیەکی دیکە لە "ئیست کۆست" دروستبکەن، ڕوبەرەکەی ٧٣٠ هەزار پێ چوارگۆشەیە و لە ساڵی ٢٠٢١ تەواو دەبێت و ڕاستەوخۆ پاش کەرەنتینە کارەکانیان دەبەنە ئەوێ .


ئه‌م بابه‌ته 262 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure