گرنگ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا

هەواڵی کوردستان

ئەم شۆفێرانە بڕی یەك ملیۆن دینار غەرامە دەكرێن

10/08/2020

میللەت
بڕی یەك ملیۆن دینار غەرامەی ئەو كەسانە دەكرێت كە ئامێری ئاگاداركردنەوە و روناكی بەرز بەكاردەهێنن.

بەگوێرەی بەیاننامەی ژمارە 32ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، لەبارەی قەدەغەكردنی ئامێرەكانی ئاگاداركردنەوە بەدەنگی و روناكی و بە پشت بەستن بە یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2009ی هاتوچۆ، بەمەبەستی قەدەغەكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی رێگەپێدراو نین، بەبەكارهێنانی ئامێرەكانی ئاگاداركردنەوەی روناكی و دەنگی بەگشت جۆرەكانی كە دەبێت هۆی دروستبونی پشێوی و بێزاركردنی هاولاتیان لەبەر بەرژەوەندی گشتی بڕیاردرا بە :

ماددەی یەكەم: قەدەغەكردنی ئامێرەكانی ئاگاداركردنەوەی روناكی و دەنگی بەهەموو جۆرەكان جگە لە دەزگا ئەمنی و دەزگا رێگەپێداروەكان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە، هەروەها ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن و ئەمبوڵانس.

دووەم: هەر ئۆتۆمبێلێك ئەو ئامێرە بەكاربهێنێت كە لەماددەی یەكەمدا هاتووە، دەستی بەسەردا دەگیرێت بۆماوەی یەك هەفتە، لەگەراجی تایبەت بە دەستبەسەرداگرتن لەبەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتوچۆ.

سێیەم: ئۆتۆمبێلی دەستبەسەرداگیراو بڕی یەك ملیۆن دیناری وەك سزای سەرپێچیكردن لێوەردەگرێت و پێویستیشە پاكانەی سەرجەم سزای سەرپێچیەكانی سەر ئۆتۆمبێلەكەی بكات.

چوارەم: لەكاتی دووبارە بەكارهێنانەوەی ئەو ئامێرانە، ئەوا بەبڕی دوو ملیۆن دینار سەرپێچیكار سزا دەدرێت.


ئه‌م بابه‌ته 8947 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure