گرنگ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا

هەواڵی کوردستان

لەهەولێر كەسێك دەستڕێژی گولـلە لەسێ ژن دەكات

10/08/2020

میللەت
لە شەقامێكی سەرەكی هەولێر كەسێك تەقە لە سێ ژن دەكات بریندارییان دەكات و پۆلیسی هەولێریش رایدەگەیەنێت تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە رووداوێكی تەقەكردن لە شەقامی سەرەكیی هەولێر - كەسنەزان، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تیمێكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا و دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداو، دەركەوت كەوا تەقە لە سێ ژن كراوە لەناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان ئاڵتیما)و برینداربوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد، توانرا بە ماوەی (72 كاتژمێر) تەقەكەرەكە بە ناوی (ا.ا.ع) بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت، كە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا كرۆلا تەكسی) تاوانەكەی ئەنجام دابوو.

پۆلیسی هەولێر رونیشكردوەتەوە، تۆمەتباری ناوبراو دانی نا بەتاوانەكەیدا، بۆیە بەپێی ماددە(31/405) لە یاسای سزادان، بەند كرا و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و كڵاشینكۆفی تۆمەتبارەكەدا گیرا.


ئه‌م بابه‌ته 5485 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌





زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure