گرنگ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا

هەواڵی کوردستان

زانیاری دەربارەی كۆبوونەوەكەی یەكێتی و پارتی

10/08/2020

میللەت
بڕیارە سبەی وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە شارۆچكەی دوكان كۆببنەوە.

وەفدی یەكێتی لە رزگار عەلی و شاڵاو عەلی عەسكەری ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و د. خەسرەو گوڵ محەمەد ئەندامی سەركردایەتی پێكدێت و وەفدی پارتیش هەریەك لە ھۆشیار زێباری، مەحمود محەمەد، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و عەلی حسێن ئەندامی سەركردایەتی لەخۆدەگرێت.

بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا وەفدی یەكێتی رەخنە و بۆچوونی حزبەكە لەسەر شێوازی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی بخاتەڕوو و وەفدی پارتیش دیدی خۆی لەسەر هەمان ئەو پرسانە پێشكەش بكات.

چاوەڕوان دەكرێت دوای خستنەڕووی بۆچوونەكانی هەردوولا كۆبوونەوەی دیكە لە نێوان یەكێتی و پارتی بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان ئەنجام بدرێت.


ئه‌م بابه‌ته 2749 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure