گرنگ
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا
نەخۆشییەکەی فاتیح حەمە خان لە نەخۆشیەکەی دیار ره‌حمان قورستره‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

داعش له‌ كه‌ركوك هێرشی‌ کردەسەر هێزە ئەمنییەکان

11/08/2020

میلله‌ت
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی‌ رایگه‌یاند كه‌ شه‌وی‌ رابردوو چه‌كدارانی رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌ شاری‌ كه‌ركوك هێرشیان كرده‌سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی هێزه‌كانی پۆلیسی‌ فیدڕاڵی‌ عێراق و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌فسه‌رێك كوژرا و سێ كه‌سی‌ تر برینداربوون.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی عێراق له‌ گوندی ئه‌لماجدی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ریازی‌ پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ به‌ ئامانج گیران".

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی‌ ده‌ڵێت: "له‌و هێرشه‌دا ئه‌فسه‌رێكی فیرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی به‌ پله‌ی‌ لیوا كوژرا".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ هاوكات دوو هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ و چه‌كدارێكی‌ هێزی حه‌شدی عه‌شائیری برینداربوون.


ئه‌م بابه‌ته 586 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure