گرنگ
نرخی دراوه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌

هەواڵی کوردستان

به‌وێنه‌... هاوكاری لاهور شێخ جه‌نگی به‌سه‌ر خاوه‌ن دوكانه‌كانی بازاڕه‌ سوتاوه‌كه‌ی هه‌ولێردا دابه‌ش كرا

11/08/2020

میلله‌ت 
هاوكاری لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان به‌سه‌ر خاوه‌ن دوكانه‌كانی بازاڕه‌ سوتاوه‌كه‌ی هه‌ولێردا دابه‌ش كرا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی ئابی 2020 له‌شاری هه‌ولێر له‌مه‌راسیمێكدا هاوكاری لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌ر ئه‌و خاوه‌ن دوكان و كاسبكارانه‌دا دابه‌شكرا كه‌ مانگی رابردوو به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌بازاڕێكی میلـلـی سیمی هه‌ولێر زیانی زۆری مادییان به‌ركه‌وت.

دوای روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ مانگی رابردووی بازاڕێكی میللی له‌هه‌ولێر زیانێكی زۆر به‌ر دوكاندارو كاسبكارانی بازاڕه‌كه‌ كه‌وت و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هه‌ولێر سه‌ردانی بازاڕه‌كه‌ی كرد و لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ گه‌ڕان به‌ناو بازاڕه‌ سوتاوه‌كه‌داو ناوی خاوه‌نی دوكانه‌ سوتاوه‌كانیان به‌لیستێك ئاماده‌كرد بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان كه‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆكی یه‌كێتییه‌وه‌ بڕیار درا قه‌ره‌بوویان بكرێته‌وه‌.

هاوكارییه‌كه‌ی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌ڕێی لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ دابه‌شكرا و بۆ خاوه‌ن دوكانداره‌كان بڕی ملیۆنێك دیناره‌ و بۆ ئه‌و كاسبكارانه‌شی له‌وێ بوون و زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ بڕی 500 هه‌زار دیناره‌.


ئه‌م بابه‌ته 12616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌












زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure