گرنگ
نرخی دراوه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌

هەواڵی کوردستان

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ده‌ستی‌ پێكرد

11/08/2020

میلله‌ت
كۆبوونه‌وه‌ی‌ وه‌فدی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ هاوینه‌هه‌واری‌ دوكان ده‌ستی‌ پێكرد.

وه‌ك پێشتر بڕیاری‌ لێدرابوو، كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی‌ یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ هاوینه‌هه‌واری‌ دوكان ده‌ستیپێكرد.

وەفدی یەكێتی لە رزگار عەلی و شاڵاو عەلی عەسكەری ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و د. خەسرەو گوڵ محەمەد ئەندامی سەركردایەتی پێكدێت و وەفدی پارتیش هەریەك لە ھۆشیار زێباری، مەحمود محەمەد، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و عەلی حسێن ئەندامی سەركردایەتی پێكدێت و به‌ میوانداری‌ بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ كۆده‌بنه‌وه‌.

بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا وەفدی یەكێتی رەخنە و بۆچوونی حزبەكە لەسەر شێوازی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی بخاتەڕوو و وەفدی پارتیش دیدی خۆی لەسەر هەمان ئەو پرسانە پێشكەش بكات.

چاوەڕوان دەكرێت دوای خستنەڕووی بۆچوونەكانی هەردوولا كۆبوونەوەی دیكە لە نێوان یەكێتی و پارتی بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان ئەنجام بدرێت.


ئه‌م بابه‌ته 1669 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure