گرنگ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا

هەواڵی کوردستان

ژماره‌یه‌ك تووشبووی‌ كۆرۆنا له‌م شاره‌ چاكبوونه‌وه‌

11/08/2020

میلله‌ت 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك چاكبوونه‌وه‌ی‌ 30 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنای‌ راگه‌یاند و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ كۆی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی تا ئێستا چاكبوونه‌ته‌وه‌ گه‌یشته‌ 508 كه‌س. 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند كه‌ 30 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌.

ته‌ندروستی دهۆك ده‌ڵێت: "به‌وشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی‌ ئه‌و تووشبووانه‌ی‌ كۆرۆنا كه‌ تا ئێستا چاكبوونه‌وه‌ گه‌یشته‌ 508 تووشبوو".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ ئێستادا 719 تووشبووی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆكدا ماون. 
 
به‌گوێره‌ی‌ ئاماره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا هه‌زار و 236 تووشبووی كۆرۆنا له‌ دهۆك تۆماركراون كه‌ نۆیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 


ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure