گرنگ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا

هەواڵی جیهان

سه‌رۆكی‌ روسیا تۆماركردنی‌ یه‌كه‌م ڤاكسینی‌ كۆرۆنای‌ له‌ جیهاندا راگه‌یاند

11/08/2020

میلله‌ت
سه‌رۆكی‌ روسیا تۆماركردنی‌ یه‌كه‌م ڤاكسینی‌ كۆرۆنای‌ له‌ جیهاندا راگه‌یاند و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ بۆ كچێكی‌ به‌كارهێنراوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا رایگه‌یاند كه‌ یه‌كه‌م ڤاكسینی‌ كۆرۆنای‌ له‌ جیهاندا له‌ وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکەی پەسه‌ندکراوه‌.

 ڤلادیمیر پوتین له‌ میانی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌ندامانی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ڕێی‌ ڤیدیۆ كرنفرانسه‌وه‌ وتی‌: "پێم راگه‌یه‌ندرا كه‌ ئه‌م به‌یانییه‌ یه‌كه‌م ڤاكسینی‌ دژی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرنا له‌ جیهاندا تۆمار كرا".

سه‌رۆكی‌ روسیا ئاشكراشیكرد كه‌ ڤاكسینه‌ نوێیه‌كه‌ دراوه‌ له‌ یه‌كێك له‌ كچه‌كانی‌ و به‌منزیكانه‌ش وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌ست ده‌كات به‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ ئه‌و ڤاكسینه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان.

ڤاکسینەکەی روسیا لەلایەن ئینستیتیوتی گامالێیا لە مۆسکۆ پەرەی پێدەدرێت و له‌لایه‌ن وەزارەتی تەندروستیی ئه‌و وڵاته‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌.  


ئه‌م بابه‌ته 2263 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure