گرنگ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

میلیشیایه‌كی عێراق هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سیده‌كان راگه‌یاند

11/08/2020

میلله‌ت

عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كه‌ میلیشیایه‌كی شیعه‌ی عێراقه‌ داوا ده‌كات كه‌ سنوورێك بۆ سوكایه‌تیكردن به‌ خوێن و خاكی عێراق له‌لایه‌ن توركیاوه‌ دابنرێت.

مه‌حمود روبه‌یعی، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی سادیقونی ناو عه‌سائیبی ئه‌عبی حه‌ق رایگه‌یاند كه‌ "سوپای داگیركه‌ری توركیا به‌ كوشتنی دوو فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی عێراق و شۆفێره‌كه‌یان له‌ سنووری ناوچه‌ی سیده‌كان له‌ پارێزگای هه‌ولێر، تاوانی به‌رامبه‌ر عێراق كردووه‌."

روبه‌یعی ده‌ڵێت كه‌ پێویسته‌ سنووری بۆ سوكایه‌تیكردن به‌ سه‌روه‌ری و خوێنی عێراقییه‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ دابنرێت كه‌ "حكومه‌ت به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی شاردراوه‌ خۆی لێ بێده‌نگ كردووه‌".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئیدانه‌كردن و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بۆ ئه‌و كاره‌ی توركیا به‌س نییه‌ و ئه‌وه‌ ته‌نها هانیان ده‌دات ده‌ستدرێژیی زیاتر بكه‌ن.

به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری هێرشی فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی توركیا بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی نێوان په‌كه‌كه‌ و فه‌رمانده‌كانی پاسه‌وانی سنووری عێراق، تائێستا 20 كه‌س كوژراون و برینداربوون.

پێنج له‌ كوژراوه‌كان له‌ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری عێراقن كه‌ دوانیان فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌ری باڵای ئه‌و هێزانه‌ن، 10 له‌ برینداره‌كانیش سه‌ربه‌ پارتی كرێكارانی كوردستانن و پێنج برینداری تریش هاوڵاتیی مه‌ده‌نین.


ئه‌م بابه‌ته 3964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure