گرنگ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

حكومه‌تی‌ عێراق یه‌كه‌م هه‌نگاوی‌ دژی‌ توركیا گرته‌به‌ر

12/08/2020

میلله‌ت 
له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی دوێنێی‌ توركیا و كوشتنی دوو فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور، حكومه‌تی عیراق سه‌ردانێكی وه‌زیری به‌رگریی توركیای بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ی ئابی 2020،  وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "عیراق به‌ توندی ده‌ستدرێژی ناڕه‌وای‌ توركیا له‌ڕێی بۆردومانی خاكی عیراق له‌ ناوچه‌ی‌ سیده‌كانی‌ سه‌ر به‌ شاری‌ هه‌ولێر ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ بووه‌هۆی شه‌هیدبوونی دوو ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازێكی هێزه‌ چه‌كداره‌كان".

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق ده‌ڵێت: "ئه‌و كاره‌ی‌ توركیا پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری و پیرۆزییه‌كانی وڵاته‌ و پێچه‌وانه‌ی‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولایه‌".  

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و كارانه‌ و نه‌بوونی وه‌ڵام بۆ داواكارییه‌كانی عیراق بۆ وه‌ستانی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ و كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی له‌ سنوره‌كان، وامان لێده‌كات چاوبخشێنینه‌وه‌ به‌ قه‌باره‌ی‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا".  

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "عیراق سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ خاكه‌كه‌ی‌ وه‌ك باره‌گا و ڕێڕه‌و به‌كارنه‌هێنرێت بۆ زیانگه‌یاندن به‌ هیچ وڵاتێكی دراوسێ و ڕه‌تیشیده‌كاته‌وه‌ خاكه‌كه‌ی‌ وه‌ك گۆڕه‌پانێك به‌كاربهێنرێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ لایه‌نه‌ ده‌ره‌كییه‌كان".  

 وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق راشیگه‌یاند كه‌ "بڕیاربوو سبه‌ینێ خولوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا سه‌ردانی به‌غدا بكات، به‌ڵام به‌غدا سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش باڵیۆزی توركیا بانگهێشت ده‌كرێت و یاداشتنامه‌یه‌كی توندی ناڕه‌زایی پێ ده‌درێت كه‌ تیایدا جه‌خت له‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ عیراق له‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی‌ توركیا ده‌یكاته‌ سه‌ر وڵات ده‌كاته‌وه‌".  
  


ئه‌م بابه‌ته 14992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure