گرنگ
نرخی دراوه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌

لایف ستایڵ

كچه‌كه‌ی‌ پوتین دوای‌ وه‌رگرتنی‌ ڤاكسینی‌ كۆرۆنا هه‌ستی‌ به‌ چی‌ كرد؟

12/08/2020

میلله‌ت 
ماریا و كاتیرینا یه‌كێك له‌ دوو كچه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ روسیا، یه‌كه‌م ڤاكسینی‌ كۆرۆنای‌ وه‌رگرت و به‌وته‌ی‌ باوكی‌ دوای‌ كوتانی‌ دوو جار پله‌ی‌ له‌شی‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و دوایی ئاسایی بووه‌ته‌وه‌.

دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌ ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی‌ روسیا به‌ فه‌ڕمی‌ تۆماركردنی‌ یه‌كه‌م ڤاكسینی‌ دژی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ‌ راگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ ناونراوه‌ "Sputnik V".

ڤلادیمیر پوتن وتی‌: "یه‌كێك له‌ كچه‌كانم ڤاكسینه‌كه‌ی‌ وه‌رگرت و به‌شداری‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی‌ كرد".

پوتن دیاری‌ نه‌كرد كام كچه‌یان ڤاكسینه‌كه‌ی‌ وه‌رگرتووه‌، ئایا Maria Vorontsovaی‌ ته‌مه‌ن 35 ساڵه‌ كه‌ پزیشكی‌ منداڵانه‌ یان Katerina Tikhonovaی‌ ته‌مه‌ن 34 ساڵه‌ كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ وه‌ك خاوه‌ن كار و سه‌ماكاری‌ "ئاكرۆ" ناسراوه‌.

به‌وپێیه‌ی‌ پزیشكه‌ و ئه‌زموونی‌ پێشتری‌ له‌گه‌ڵ‌ كوتان هه‌بووه‌، پێده‌چێت كچه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ پوتن له‌ ته‌مموزی‌ رابردوودا ڤاكسینه‌كه‌ی‌ وه‌رگرتبێت.

ئاژانسی‌ Interfaxی‌ روسی‌ له‌ زاری‌ پوتنه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ كچه‌كه‌ی‌ هه‌ستی‌ به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ له‌شی‌ كردووه‌ و دوای‌ كوتانه‌كه‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ له‌شی‌ پله‌یه‌ك به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ 38 پله‌ی‌ سه‌دی‌.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ رۆژی‌ دواتر پله‌ی‌ گه‌رمی‌ له‌شی‌ كچه‌كه‌ی‌ دابه‌زیوه‌، به‌ڵام دوای‌ وه‌رگرتنی‌ دووه‌م ڤاكسین جارێكی‌ تر پله‌ی‌ گه‌رمی‌ له‌شی‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی‌ ئاژانسه‌كه‌، سه‌رۆكی‌ روسیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بڕێكی‌ زۆر دژه‌ته‌ن چووه‌ته‌ جه‌سته‌ی‌ كچه‌كه‌یه‌وه‌، باری‌ ته‌ندروستی‌ ئاسایی بووه‌ته‌وه‌.


ئه‌م بابه‌ته 5971 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure