گرنگ
مسته‌فا ئه‌دیب له‌ ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌تی لوبنان كشایه‌وه‌
فوئاد حسێن خۆی‌ گه‌یانده‌ تاران
ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا

وەرزش

دێرینه‌كان یارى كۆتایى ئه‌نجامده‌ده‌ن

12/08/2020


میلله‌ت 

له‌ شارى سلێمانى به‌ كه‌رنه‌ڤاڵێك یارى كۆتایى خولى فێربوون له‌ گه‌وره‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت .

رێباز سدیق، سه‌رپه‌رشتیارى خوله‌كه‌ راگه‌یاند ، شه‌وى چوارشه‌ممه‌ یارى كۆتایى و پێشتریش یارى دیاریكردنى پله‌ى سێیه‌م له‌سه‌ر یاریگه‌ى سه‌رچنار به‌رێوه‌ده‌چێت و هه‌ردوو یارییه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 9 تاوه‌كو 11 به‌رده‌وام ده‌بێت .

 
وتیشى ته‌واوى تێچووى سپۆنسه‌رى یارى كۆتایى خوله‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌شى وه‌رزشى نووسینگه‌ى ( لاهور شێخ جه‌نگى ) هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان دابینكراوه‌ .


ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ ، له‌ شارى سلێمانى  ، شەوانە خولێکی تۆپى پێى دۆستانه‌ى بەهێز به‌به‌شدارى شانزه‌ تیپ له‌ وەرزشکارە دێرینەکانى شارى سلێمانى و ده‌وربه‌رى به‌ ناوى با فێربین له‌ گه‌وره‌كانه‌وه‌ کراوەتەوە. 

له‌ خوله‌كه‌ دەیان یاریزانی ناسراوى كوردستانى تێدایە خولەکەش لە لایەن وەرزشکارو راهێنەر ، ڕێباز سدیقەوە سەرپەرشتی دەکرێت.


 ئامانجى خوله‌كه‌ رێزگرتنه‌ له‌ ماندووى ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ى پێشوو هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى وه‌ك هانده‌ر یان وه‌رزشكارى ئێسته‌ن له‌وانه‌ فێربن كه‌ رێچكه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتن بگرن ، ئه‌نجام و شكست قبوڵ بكه‌ن .

 
ئه‌م بابه‌ته 202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure