گرنگ
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا
نەخۆشییەکەی فاتیح حەمە خان لە نەخۆشیەکەی دیار ره‌حمان قورستره‌

هەواڵی کوردستان

به‌ڤیدیۆ... هێزەكانی دژە تیرۆرو ئاسایشی هەولێر هێرشیان کردەسەر پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی

12/08/2020

میلله‌ت 
ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن هێزەكانی دژە تیرۆرو ئاساییشی هەولێره‌وه‌ هێرشی‌ كراوه‌ته‌سه‌ر و زۆریان لێداوه‌.

عوسمان كانی كوردەیی پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ دوای‌ هاتنی‌ مامۆستایانی‌ ئاینی‌ بۆ مزگه‌وتی‌ سه‌واف تا گردبوونه‌وه‌یه‌كی‌ هێمنانه‌ بكه‌ن هێزێكی‌ زۆری‌ ئاسایش و دژه‌تیرۆری هه‌ولێر چوارده‌وری‌ داون.

عوسمان كانی كوردەیی وتی‌: "له‌لایه‌ن هێزەكانی دژە تیرۆرو ئاساییشی هەولێره‌وه‌ هێرش كرایه‌سه‌رم و زۆریان لێدام و پاسه‌وانه‌كانیان ده‌ستگیركردم".

وتیشی‌: "خه‌‌ڵكی هه‌ولێر منیان له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌ ده‌رهێنا ئه‌گینا خۆمیشیان وه‌ك پاسه‌وانه‌كه‌م ده‌ستگیر ده‌كرد".

ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستای‌ ئاینی‌ له مزگه‌وتی‌ سه‌وافی‌‌ شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌ و داوای‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی وتاری هه‌ینی له‌ مزگه‌وته‌كانیان كرد.




ئه‌م بابه‌ته 19684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure