گرنگ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا

هەواڵی جیهان

كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ژنێكی ره‌شپێستی كرده‌ جێگری‌

12/08/2020

میلله‌ت 
كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه‌ بڕیاره‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، ژنێكی ره‌شپێستی به‌ڕه‌گه‌ز هیندیی وه‌كو جێگری ده‌ستنیشانكرد.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، كامالا هێرس ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی وه‌ك جێگری خۆی ده‌ستنیشانكرد.

جۆ بایدن رایگەیاند كه‌ "شەرەفێکی گەورەیە کە هاریسم وەکو جێگری خۆم دەستنیشانکرد" و بە "جەنگاوەرێکی چاونەترس" وه‌سفی‌ كرد.
 
بڕیارە رۆژی 3ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەبچێت کە دیارترین و بەهێزترین كاندیده‌كان بۆ بەدەستهێنانی پۆستەکە جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپن.
 
کامالا هاریس ساڵی 1964 لە کالیفۆڕنیا لەدایکبووە و تەمەنی 55 ساڵە، پارێزەرە و لە ساڵی 2017وە سیناتۆرە، ئەندامی پارتی دیموکراتی ئەمریکایە، دووەم ئافرەتی ئەفریقی ئەمریکی و یەکەم ئافرەتی باشووری ئاسیایە کە لە سیناتی ئەمریکا خزمەتی کردووە.

ناوبراو یه‌كێك بوو له‌ ركابه‌ره‌ سه‌رسه‌خته‌كانی جۆ بایدن له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی دیموكراته‌كان، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بایدن وه‌كو پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وت، كامالا هێرس بووه‌ پشتیوان و پاڵپشتی به‌هێزی.

له‌ دوای مانگی ئایار و كوشتنی جۆرج فلۆید-ی ره‌شپێست له‌ ویلایه‌تی مینیسۆتا، كامالا وه‌كو یه‌كێك له‌ داكۆكیكاره‌ به‌هێزه‌كان له‌دژی ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌ركه‌وتووه‌.


ئه‌م بابه‌ته 469 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure