گرنگ
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: هەر دوای ریفراندۆم بە فڕكان خۆیان گەیاندە بەغدا بۆ وەرگرتنی پۆست
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بۆ ریفراندۆمچیه‌كان: ئه‌و ته‌ڵاقه‌ى کە نه‌كه‌وت

لایف ستایڵ

چەند زانیارییەکی تۆقێنەر لە سەر ڤاکسینەکەی ڕوسیا ئاشکرادەکرێت

12/08/2020

پاش ئەوەی دوێنی سەرۆکی ڕوسیا ئاشکرایکردووە، یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنایان بەرهەمیانهێناوە و بەسەرکەوتویی تاقیکراوتەوە لە ئێستادا دەرکەوتووە تەنها ٣٨ کەس پێشتر بەکاریانهێناوە و کاریگەری لاوەکی هەیە  .

پاش ئاشکراکردنی ڤاکسینەکە لەلایەن پۆتینەوە بەشێوەیەکی فەڕمی لەئێستادا لە ڕاپۆرتێکی سایتی "دەیلی مەیل" چەند زانیارییەک ئاشکراکراوە، دەرکەوتووە تەنها ٣٨ کەس وەک تاقیکاری کوتانەکاین بەکاریانهێناوە و کاریگەری لاوەکی هەیە و توشی سەرئێشە و ئازار و دڵ تێکەڵهاتنی کردوون.

لە ئێستادا پاش بەکارهێنانی هیچ بەڵگەیەک نییە لەوەی پێکوتەکە دژی ڤایرۆسی کۆرنا کاریگەر و تەنها لە تاقیگەکان تاقیکردنەوەی بۆکرا و هەموو قۆناغەکانی سەلامەتی  و کاریگەری تێنەپەڕاندووە .

ئاماژەش بەوەکراوە، تەنها ٤٢ ڕۆژ توێژینەوە لەسەر ڤاکسینەکە کراوە و لە ناوەندی مایکرۆبالیۆجی نیکۆلای گامیلای نێودەوڵەتی پەسەندکراوە و بەرهەمهێنراوە و دواتر لەلایەن حکومەتی ڕوسیا پەسەندکراوە .

ئەمە لەکاتێکدایە لە وتەی توشبووەکان کە وەرگیراوە دەرکەوتووە، هەندێک لەوکەسانەی ڤاکسینەکەیان بەکارهێناوە بەردەوام تای جەستەیان بەرز دەبێتەوە و هەندێک جاریش سەر ئێشە و دڵ تێکەڵهاتنیان هەیە و هەتا ئێستاش بەردەوامە .


ئه‌م بابه‌ته 3964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure