گرنگ
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا
نەخۆشییەکەی فاتیح حەمە خان لە نەخۆشیەکەی دیار ره‌حمان قورستره‌
میدیا عیراقییه‌كان: ئه‌مریكا پێنج موشه‌كی ئاراسته‌كراوی له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر پۆچه‌ڵكردۆته‌وه‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

رۆحانی: سه‌دام حسێن به‌نیازی ئه‌م هه‌نگاوه‌ مه‌ترسیداره‌ بوو

12/08/2020

میلله‌ت

سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر گڵۆپی سه‌وزیان بۆ سه‌دام حسێن هه‌ڵبكردایه‌ "هه‌موو وڵاتانی كه‌نداوی قووت ده‌دا".

له‌ كۆبونه‌وه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یدا، حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران په‌یامێكی ئاراسته‌ی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌ب كرد و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و كاته‌ی سه‌دام حسێن كوه‌یتی داگیركرد، ئێران پێش ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كرد.

وتیشی "ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر گڵۆپی سه‌وزیان بۆ سه‌دام حسێن هه‌ڵبكردایه‌، ئه‌وا هه‌موو وڵاتانی كه‌نداوی قووت ده‌دا، ئێمه‌ له‌ پشتیوانی له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین و ئاشتیمان بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌وێت."

سه‌رۆك كۆماری ئێران وتیشی كه‌ چه‌كی ئێران بۆ به‌رگریكردنه‌ له‌خۆی و تاران رووی چه‌كه‌كه‌ی له‌ هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه‌ نه‌كردووه‌، به‌ سعودیه‌ و ئیماراتیشی راگه‌یاند كه‌ ئه‌وانه‌ی چه‌كیان پێ ده‌فرۆشن، هه‌ر ئه‌وانه‌ن زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نن نه‌ك ئێران.


ئه‌م بابه‌ته 1942 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure