گرنگ
نرخی دراوه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌

هەواڵی کوردستان

كارەبای سلێمانی ئەم گەڕەكە ئاگاداردەكاتەوە

12/08/2020

میللەت
كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەینێ گەڕەكی بەختیاری لە كاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ بێ كارەبا دەبن.

بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە ئاگادارینامەیەكدا ئاشكرایكردوە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی ( بەختیاری) دەوروبەری هەردوو قوتابخانەی (دواڕۆژ) و (فیدراڵ)، فیدەری(۱۹) ، سبەینێ پێنج شە‌ممە (13/8/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

بۆیە سبەینێ لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانییان نابێت ، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئاگاداریشیان دەكەینەوە كە بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

جەختیشكراوەتەوە، هەروەها ئاگادارییان دەكەینەوە كە لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

كارەبای سلێمانی رونیشكردوەتەوە، داواكاریشین كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن، بۆ ئەوەی كارەكان بە باشی بەڕێوە بچێت و دڵنیاشین كە هاوكار دەبن.


ئه‌م بابه‌ته 937 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure