گرنگ
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا
نەخۆشییەکەی فاتیح حەمە خان لە نەخۆشیەکەی دیار ره‌حمان قورستره‌
میدیا عیراقییه‌كان: ئه‌مریكا پێنج موشه‌كی ئاراسته‌كراوی له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر پۆچه‌ڵكردۆته‌وه‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

حكومه‌تی عێراق هێز ره‌وانه‌ی سنووره‌كانی توركیا ده‌كات

12/08/2020

میلله‌ت

له‌دوای پێشێلكارییه‌كانی دوێنێی توركیا بۆسه‌ر خاكی هه‌رێم و كوشتنی دوو فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور، عێراق به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگریی توركیا نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی سنووره‌كان کرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ی ئاب، حكومه‌تی عێراق سه‌ردانێكی خولوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیای بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ بڕیاربوو سبه‌ینێی پێنجشه‌ممه‌ سازی بكات.

جگه‌له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌، كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق هێزی زیاتری به‌ چه‌كی قورس و مامناوه‌نده‌وه‌ ره‌وانه‌ی سنووره‌كانی توركیا كردووه‌ و كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ عێراق به‌نیازه‌ رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر توركیا بگرێته‌به‌ر.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان فه‌ره‌مانده‌كانی پاسه‌وانی سنوری عێراق و په‌كه‌كه‌ی له‌ ناوچه‌ی سیده‌كان له‌ هه‌ولێر كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ دوو فه‌رمانده‌ی باڵای پاسه‌وانی سنوور و شۆفێره‌كه‌یان كوژرا و چه‌ند كه‌سێكی تریش برینداربوون.


ئه‌م بابه‌ته 2266 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure