گرنگ
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێك له‌ قافدا گیرا
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: هەر دوای ریفراندۆم بە فڕكان خۆیان گەیاندە بەغدا بۆ وەرگرتنی پۆست

لایف ستایڵ

سامسۆنگ تایبەت مەندییەکی سەرسوڕهێنەری گالاکسی نۆت ٢٠ ئەڵترا ئاشکرادەکات

12/08/2020

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری تایبەت مەندییەکی گرنی مۆبایلە گالاکسی نۆتە نوێیەکەی ئاشکراکردووە، لە توانایدا هەیە لەرە لەری شاشە لە ١٢٠ بۆ ٩٠ و ٦٠ بگۆڕێت و باتری کەمتر کادەکات .

 شاشەی گالاکسی نۆت ٢٠ ئەڵترا لە جۆری 120Hz Dynamic AMOLED 2X و تایبەت مەندی سەرسوڕهێنەری تێدایە و لە نوێترین شاشەکان کۆمپانیای سامۆسنگ دروستیکردووە و لە نۆتی ٢٠ ئەڵترا  بەکاریهێناوە .

شاشەکە لەگەڵ ئەوەی بەشێوەیەکی زۆر جوان داتاکان نیشاندەدات توانای لەرە لەری ١٢٠ هێرتزی هەیە، بەشێوەیەک کاردەکات خۆی بەبێ دەستێوەدان ژمارەکان دەگۆڕێت و بە پێی پێویستی بەرنامە و کارەکان هەڵیان  دەبژێرێت بەمەش وزەیەکی کەمتر کاردەکات.

شاشەکە تەکنەلۆجیای LTPO تێدا بەکارهاتووە ٪٢٢ وزەی کەمتر کاردەکات و لەتوانایدا هەیە هەتا لەرە لەری ١٠ هێرتز و  ١٢٠ هێرتز شاشەکە کارپێبکات، بەوەش باتری مۆبایلەکە بەرگەی کاتێکی زۆرتردەگرێت و لەهەمان کاتدا بڕێکی کەمتر لە پرۆسێسەر و ڕام کارپێدەکات .


ئه‌م بابه‌ته 823 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure