گرنگ
نرخی دراوه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌

هەواڵی کوردستان

بەڤیدیۆ؛ بە بیانووی دەرمان ڕشتن بازاری دهۆك بەتەواوی چۆڵكرا

12/08/2020

میللەت
هێزە ئەمنییەكانی دهۆك ناوبازاڕی ئەو شارەیان بە تەواوەتی چۆڵكرد و دوكاندار و كاسبكارانیش ناڕەزایەتی دەردەبڕن.   

ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ی ئابی 2020، بە بیانوی دەرمان ڕشتن لە ناو بازاڕدا، تەواوی دوكانەكان داخراون و ڕێگە بە هیچ كەسێك نادرێت بچێتە ناو بازاڕەوە.  
  
بەپێی زانیارییەكان هێزە ئەمنییەكانی دهۆك لە چەند شوێنێكی جیا جیا بڵاوەیان پێكراوە و ڕێگە لە كۆبوونەوەی خەڵكی دەگرن.  
  

دەشڵێت، بەشێك لە دوكاندار و كاسبكاران دژی بڕیارەكە وەستاونەتەوە بەڵام هێزە ئەمنییەكان دوریان خستوونەتەوە.  

بڕیار بوو ئەمڕۆ لە سەرتاسەری هەرێم خۆپیشاندانێك بە ڕێوەبچێت، دوێنێش عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەكانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ڕێگە بەهیچ خۆپیشاندانێك نادەن، دەشڵێت، لای ئەوان هیچ كەس پارێزبەندی نییە و لە پەرلەمانتارەوە تا وەزیر لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكەن.  
ڤیدیۆ؛ ناس


ئه‌م بابه‌ته 1165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure