گرنگ
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا
نەخۆشییەکەی فاتیح حەمە خان لە نەخۆشیەکەی دیار ره‌حمان قورستره‌

هەواڵی کوردستان

به‌ڤیدیۆ..توركیا چركه‌ساتی بۆردومانه‌كه‌ی پاسه‌وانی سنووری عێراقی بڵاوكرده‌وه‌

12/08/2020

میلله‌ت

له‌ناوجه‌رگه‌ی توڕه‌یی خه‌ڵكی عێراق و ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ساتی بۆردومانه‌كه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ی ناوچه‌ی سیده‌كانی له‌ هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی پاسه‌وانی سنووری عێراق و په‌كه‌كه‌ كوژران.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ نووسیویه‌تی كه‌ كه‌ بۆردومانه‌كه‌ بۆ ناوچه‌ی زاب بووه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و ته‌نها باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ دوو گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ له‌ چالاكی خراون، بێئه‌وه‌ی باس له‌ كوژرانی دوو فه‌رمانده‌ باڵاكه‌ی پاسه‌وانی سنووری عێراق بكات.

میدیاكانی عێراق ڤیدیۆكه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیایان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ڤیدیۆكه‌ ساتی ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی توركیایه‌ بۆسه‌ر فه‌رمانده‌كانی پاسه‌وانی سنووری عێراق، بەڵام هێشتا پشتڕاست نەبووەتەوە کە ئایا ئەو ڤیدیۆیە ساتی دەستدرێژییەکەیە یان نا.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ له‌دوای پێشێلكارییه‌كانی دوێنێی توركیا بۆسه‌ر خاكی هه‌رێم و كوشتنی دوو فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور، عێراق به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگریی توركیا نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی سنووره‌كان کرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ی ئاب، حكومه‌تی عێراق سه‌ردانێكی خولوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیای بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ بڕیاربوو سبه‌ینێی پێنجشه‌ممه‌ سازی بكات.

جگه‌له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌، كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق هێزی زیاتری به‌ چه‌كی قورس و مامناوه‌نده‌وه‌ ره‌وانه‌ی سنووره‌كانی توركیا كردووه‌ و كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ عێراق به‌نیازه‌ رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر توركیا بگرێته‌به‌ر.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان فه‌ره‌مانده‌كانی پاسه‌وانی سنوری عێراق و په‌كه‌كه‌ی له‌ ناوچه‌ی سیده‌كان له‌ هه‌ولێر كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ دوو فه‌رمانده‌ی باڵای پاسه‌وانی سنوور و شۆفێره‌كه‌یان و سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ و كه‌ریلایه‌كیش كوژران و چه‌ند كه‌سێكی تریش برینداربوون.


ئه‌م بابه‌ته 5245 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure