گرنگ
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا

فەرهەنگ

یەکەمین فیلمی ئۆسکاری ٢٠٢١ ئیتر هەرگیز بەفر نابارێت

13/08/2020

میللەت- فەرهەنگ

فیلمی سینەمایی "ئیتر هەرگیز بەفر نابارێت" دروستکراوی مالگۆژاتا شۆمۆفسکا کە لە پێشبڕکێی حەفتاوحەوتەمین فێستیڤاڵی فیلمی وێنیز ئامادەیی هەیە، وەکو نوێنەری پۆڵەندا بە ئەکادیمیای ئۆسکار ناسێنرا.


پۆڵەندا یەکەمین وڵاتی دنیایە کە نوێنەری خۆی بۆ ئامادەبوون لە فێستیڤاڵی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی نێودەوڵەتی بە ئەکادیمیاکە بناسێنێت. "ئیتر هەرگیز بەفر نابارێت" فیلمی هاوبەشی شۆمۆفسکا و میخاڵ ئێنگلرێتە و ئەم دوو کەسە فیلمنامەکەیان نووسیوە و فیلمەکەش لە دەرهێنانی هەمان ئەو دوو کەسەیە.

ئاڵك ئۆتگۆڤ و ئاگاتا کۆلشا دوو ڕۆڵبینی سەرەکیی ئەم فیلمە کۆمیدییەن و چیرۆکەکە دەربارەی کۆچبەرێکی ئۆکراینییە کە لە پۆڵەندا کاری شێلان دەکات.

"ئیتر هەرگیز بەفر نابارێت" هەر هاوینی ئەمساڵ لە پێشبڕکێی فێستیڤاڵی وێنیز نیشان دەدرێت. و دواتر لە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە ئۆسکاری ٢٠٢١ نمایش دەکرێت.

شۆمۆفسکای ٤٧ ساڵ، لە کارنامەکەیدا خاوەنی خەڵاتەکانی ورچی زیوین و خەڵاتی گەورەی دەستەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بەرلینە.

پۆڵەندا تا ئەمڕۆ ١٢ جار پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار بووە بۆ باشترین فیلمی بێگانە یان باشترین فیلمی نێودەوڵەتی. یەکجار بە "ئایدا" بە دەرهێنانی پاوڵ پاولیۆفسکی ئۆسکاری بەدەست هێناوە. یەکەمین پاڵێوراوی پۆڵەنداش بۆ ئۆسکار لە ساڵی ١٩٦٣ بە فیلمی "چەقۆ لە ئاودا"ی ڕۆمەن پۆلانسکی بوو، دوایینیشی لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە فیلمی "جەنگی سارد"ی پاولیکۆفسکی و "جەستەی مەسیح"ی یان کۆماسا بوو.

 

 

 

 


ئه‌م بابه‌ته 724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure