گرنگ
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا

فەرهەنگ

كۆرۆنا فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رادەگرێت

13/08/2020

میللەت
بە هۆی ئەو دۆخەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا دروستیكردووە، بڕیار درا فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئەنجام نەدرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ راگه‌یاندنی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بڵاویكردەوە كە بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە بڕیاریان دا چالاكییەكانی فێستیڤاڵەكە رابگرن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: " به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌ساڵی ئاینده‌دا ‌و له‌ژینگه‌یه‌كی له‌باردا به‌وزه‌یه‌كی گه‌وره‌وه‌ دووباره‌ سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ناوه‌ندی گه‌رمی جوڵه‌و چالاكیه‌كانی فێستیڤاڵ".

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه‌

‎وه‌ك رێكخه‌ران‌و به‌رێوه‌به‌رانی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نین، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخە نه‌خوازراوەی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ روی له‌جیهان‌و هه‌رێمی كوردستانیش كردووه‌، له‌م ساڵدا خولی پێنجه‌می فێستیڤاڵ به‌رێوه‌ناچێت!

بەوهۆیەوە ئاگاداری سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان‌و هونه‌ردۆستان‌و سینه‌ماكاران ‌و ده‌زگا میدیاییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌، وێرای به‌دواداچونی وردمان ‌و هه‌روه‌ك له‌رێگه‌ی میدیاكانیشه‌وه‌ ده‌زانرێت رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‌و به‌شێكی زۆر له‌توێژینه‌وه ‌ته‌ندروستیه‌كان هۆشدارییان داوه‌و ئاماژه‌ به‌ئه‌گه‌ری شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا ده‌كه‌ن له‌ وه‌رزه‌كانی داهاتودا، هه‌ربۆیه‌ وه‌ك‌و رێكخه‌رانی فێستیڤاڵ له‌م ساڵدا چالاكیه‌كان راده‌گرین. ‎

ھەروەک ئاشكرایه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی گه‌وره‌ی چالاكیه‌كانمان ھێنانی فیلم‌و میوانانی وڵاتانی جیهانه‌، هاوكات ئاماده‌سازی وردو پلاندانانه‌ كه‌ ئه‌سته‌مه‌ له‌م دۆخه‌دا وه‌ك پێویست ئه‌نجامبدرێت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ناتوانین دڵنیابین له‌ دۆخی ته‌ندروستی‌و باش به‌رێوچونی چالاكیه‌كان،هەر وەک به‌شێكی زۆری فێستیڤاڵه‌ جیهانیه‌كانی تایبه‌ت به‌سینه‌ما به‌هه‌مان ھۆکار روبه‌روی گرفت بونه‌ته‌وه‌. ‎

ئومێد ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه‌ چاره‌سه‌ری بنه‌ره‌تی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بدۆزرێته‌وه‌ كه ‌روبه‌روی مرۆڤایه‌تی بۆته‌وه‌‌، ئێمه‌ش به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌ساڵی ئاینده‌دا ‌و له‌ژینگه‌یه‌كی له‌باردا به‌وزه‌یه‌كی گه‌وره‌وه‌ دووباره‌ سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ناوه‌ندی گه‌رمی جوڵه‌و چالاكیه‌كانی فێستیڤاڵ.

‎راگه‌یاندنی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی
13-8-2020


ئه‌م بابه‌ته 493 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure