گرنگ
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا
بەوێنە؛ رووداوێكی هاتوچۆ لە سلێمانی روویدا

فەرهەنگ

کتێبە نوێیەکەی سارکۆزی بووە پڕفرۆشترین کتێبی فەڕەنسا

15/08/2020

میللەت- فەرهەنگ

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی فیگارۆ، کتێبە تازەکەی نیکۆلا سارکۆزی، سەرۆککۆماری پێشووی فەڕەنسا کە بە ناونیشانی "سەردەمی تۆفانەکانە" لە مانگی شەشی ئەمساڵ بڵاو بووەوە، بە فرۆشی ٢١٥٠٠٠ دووسەد و پانزە هەزار نووسخە تا ئەمڕۆ، توانیویەتی نووسەرانی پڕفرۆشی وەک گیوم موسۆ و ژوێل دیکەر تێبپەڕێنێت و بە جیاوازیییەکی زۆر، پلەی یەکەمی پڕفرۆشترینەکانی فەڕەنسا لە هاوینی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ خۆی تۆمار بکات.


بەپێی ڕاپۆرتێکی هەفتەنامەی ئەدەبیی لیۆرابدۆ، کتێبی سەردەمی تۆفانەکان کە ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەبسرڤاتوار بڵاوی کردووەتەوە، بۆ سێیەمین هەفتە لە سەرەوەی ڕیزبەندی بیست پڕفرۆشترین کتێبی فەڕەنسا ماوەتەوە.

بڵاوکاری کتێبەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە سەرەتادا ٢٥٠ هەزار نووسخە لە کتێبە تازەکەی نیکۆلا سارکۆزی بڵاوکراوەتەوە و بە هۆی پێشوازیی گەرمی خوێنەران، ٢٠ هەزار نووسخەی دیکە لەم کتێبە لە ژێر چاپ دەرچووە.

کتێبی ٥٠٠ لاپەڕەیی سەردەمی تۆفانەکان، کە ڕۆژی ٢٤ی ٦ی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە و سارکۆزی لە سەردەمی کەرەنتینەدا نووسیویەتی، سەرۆککۆماری پێشووی فەڕەنسا لەم کتێبەدا باس لە کێشە و ئاڵنگارییەکانی تایبەت بە خولی سەرۆکایەتی خۆی دەکات، هەروەها چیرۆکی هاوسەرگیریی لەگەڵ کارلا بروونی، ساز و کاری سیاسەتی ناوخۆی وڵاتەکەی و دۆخی ئابووری ساڵی ٢٠٠٨.

لەم کتێبەدا، هەروەها سەرنج و ڕای تایبەتی نووسەر دەربارەی ڕووخسارە دیارەکانی وەک ئەنگێڵا مێرکڵ، ڤیلادیمێر پوتن و شازادە چارلز بەرچاو دەکەون.

لەمەوبەر سارکۆزی دەربارەی کتێبە نوێیەکەی بە ڕۆژنامەی فیگارۆی گوتبوو: "ئەم کتێبە بۆ مێژوو نییە بەڵکو بۆ خەڵکی ئێستام نووسیوە و دەمەوێت لە ڕێی ئەم کتێبەوە بزانن کە من چیم کردووە و چ کەسێک بووم."

سارکۆزی تا ئێستا ٨ کتێبی نووسیوە، کە یەکیان کتێبی ژیاننامەکەیەتی بە ناوی "هەستەکان" کە بەر لە دواینی کتێبی "سەردەمی تۆفانەکان" لە ساڵی ٢٠١٩ چاپ و بڵاوی کردەوە. سارکۆزی لە بەشێکی زۆری ژیاننامە و کتێبەکانیدا باس لە چوونی بۆ کۆشکی ئەلیزا لە ساڵی ٢٠٠٧ دەکات و سەرنج دەخاتە سەر سەرەتای سەرۆکایەتیکردنی.


ئه‌م بابه‌ته 1870 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure