گرنگ
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا

فەرهەنگ

باش مەبە... دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵا

20/08/2020

دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵا نووسیویەتی

گەوجێتییەکەی ئێمەی مرۆڤ لەوەدایە کە وا دەزانین لۆجێک بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ژیان و گەشەکردن و دادپەرەورییە. بەو قەناعەتەوە ھەڵسوکەوت دەکەین کە سەرکەوتن لە گیرفانی ھەقدارەکان و ڕاستگۆکان و دڵسۆزان و خەڵکانی ھەرەشایستەدایە. بۆیە ھەر شتێک پێچەوانەی ئەم تێگەیشتنەمان بێت، دەیخەینە لیستی نەشازەکانەوە. مناڵەکانمان ھان دەدەین بخوێنن، دەستڕەنگین و شەریف و ئازا و جوامێر و خاوەن پرینسیپ بن. حەز ئەکەین ببێتە پزیشک بۆ ئەوەی کۆنە عەسکەرێکی فیرار بڕیار بدات کەی مووچەی بداتێ و چەندی بداتێ... کچەئەندازیارەکەمان ئەوکاتە بەخت یاوەری ئەبێ کە کۆنەشەریکێکی عودەی ڕەحمی بتلیسێتەوە و بە عەقد لەلای خۆی سەرەگوریسێکی بداتێ.

گەنجی ئەم وڵاتە ئەگەر لە ئازایەتیدا سپارتاکۆس بخاتە گیرفانییەوە، مەحاڵە لە ھیچ شوێنێکدا بە حەرەس دایبمەزرێنن؛ ئەگەر فس فس پاڵەوانێک پشتگیریی نەکات... سەید عەلی ئەسغەر زیندوو ببێتەوە لەباتی ھەموو پەیکەر و خەڵاتێک، شەوان دەیبەن لە باخەکاندا گۆرانیی پێ دەڵێن.

بەختەوەرترین ئینسانی دەستپاک خواخوایەتی قاچاخچییەکی دەرمان لەلای خۆی بیکات بە موحاسیب.
ئەم پارادۆکسە کەرانباوگاوە تەنیا ھەر ھی ئێرە و ئێستا نییە. گەورەترین سەبەبی کۆیلەکردنی ڕەشپێستەکانی ئەفریقا لەلایەن سپیپێستە داگیرکەرەکانی ئەمریکاوە ئەوەبوو، ڕەشپیستەکان لە ڕووی جێنەتیکییەوە بەرگەی مەلاریا و چەندنەخۆشییەکی تریان دەگرت کە تەنگیان بە سپیپێستەکان ھەڵچنیبوو لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی ڤێرجینیا و ھاییتی... یەعنی مرۆڤ ئەگەر لە ڕوانگەی جێنەتیکییشەوە باڵا دەست بێت ھەر خراپە... ھەر دەکرێتە ژێردەستە لە سیستمە کۆمەڵایەتییەکەدا...
لەبەر ئەوە تکات لێ ئەکەم باش مەبە


ئه‌م بابه‌ته 3553 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure