گرنگ
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا
بەوێنە؛ رووداوێكی هاتوچۆ لە سلێمانی روویدا

فەرهەنگ

ئێلمان بووە براوەی کۆنترین خەڵاتی بەریتانیا

22/08/2020

میللەت- فەرهەنگ

بەپێی هەواڵی گاردیان، لوسی ئێلمان، نووسەری بەریتانی کە لە دایک بووی ئەمەریکایە، دوای ئەوەی چوار دەیە لەمەوبەر باوکی بووە هەڵگری ئەو خەڵاتە، توانی جێی باوکی بگرێتەوە و ببێتە، هەڵگری کۆنترین خەڵاتی ئەدەبیی بەریتانیا کە خەڵاتی جەیمس تیت بلاکە.

ڕیچارد ئێلمان، ڕەخنەگری ئەدەبی و دەرچووی خوێندنی ساڵی 1982ی جەیمس جۆیس، پێشتر خەڵاتی بۆ نووسینی ژیاننامەی جەیمس جۆیس وەرگرتبوو، ئێلمان شەوی هەینی بە ناونیشانی براوەی خەڵاتی چیرۆک، خەڵاتی 10 هەزار پاوەندی بردەوە.

"مراوی، بەندەری نیوبۆری" هەزار لاپەڕەیە، بە تەکنیکی شەپۆلی هۆش نووسراوە و لە ڕاستیدا ڕستەیەکی هەزار لاپەڕەیییە. گێڕەرەوەی چیرۆکەکە هیچ ناوێکی نییە و لە سەردەمی ترەمپدا دەژی. خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە و پێشتر مامۆستای کۆلێژ بووە. دووچاری شێرپەنجە دەبێت و واز لە کۆلێژ و چارەسەرکردنی خۆی دەهێنێت و سەرقاڵی خواردندرووستکردن دەبێت.

لە بەشێکیدا چیرۆکی دایکی خاتوونەکە لەلایەن خوشکەکەی لە خنکان لە دەریاچەی نیوبوری ڕزگار دەکرێت. دایکەکە بەدوای مراوی ناو دەریاچەکەدا دەڕوات،  چیرۆکەکە بە تێمایەکی سادە شێوە دەگرێ، بەڵام لە ڕاستیدا کێشەکانی جیهان لە هزری گێڕەرەوەکەدا نمایش دەکەن. لە ڕاستیدا هەموو چیرۆکەکە لە ڕستەیەک پێکهاتووە کە بە هێمای وەک فاریزە و خاڵ-و-فاریزە بەسەر چەند بەشێکی جیاوازدا دابەش بوون.

گۆڤاری "گاردیان" لە ساڵی 2013 نووسیویەتی لوسی ئێلمان "یەکێکە لە ڕازە گرنگەکانی دنیای ئەدەبی هاوچەرخ" هەروەها ڕۆمانی هەشتەمی ئێلمان، "مراوی، بەندەری نیوبۆری"، شان بە شانی ئیلەف شافاکس، مارگارت ئاتود، بێرناردینۆ ئۆئەریستۆ، چیگووزی یوبیاما و سەلمان ڕوشدی لە ناو پاڵێوراوانی کۆتایی خەڵاتی بەناوبانگی مان بووکەر ساڵی 2019 بوون و تەنانەت خەڵاتی گۆڵدامیتیشی بردەوە.

ئەو نووسەرە ئینگلیزە، کە لە ئەمریکا لە دایک بووە، نامۆ نییە بە جیهانی خەڵاتەکان و یەکەم کتێبیشی "شیرینی شیرین" پێشتر باشترین چیرۆکی گاردیانی بەدەست هێناوە "شیرینی شیرین" کاتێک چووە ناو بازاڕی کتێبەوە، کە لە گۆڤاری "ئەدەبی تایمز" لەبارەی هونەرەوە نووسیویەتی.

ئەوەی جێی سەرنجە، کە بلومزبێری بڵاوکەرەوەی ئێڵمان، کتێبەکە بەلاڕێدا دەبا و نووسەری کتێبەکەشی لە بڵاوکراوەیەکی بچووکدا بەناوی گەلی بێگەر لە نەرویچ بڵاوکردەوە.

ڕەخنەگران لەو باوەڕەدان "مراوی..." لە ڕاستیدا تاقیکردنەوەیەکی ئەزموونییە کە سەرەڕای ئەوەی داهێنەرانە بوو ، بەڵام لە شوێن و بۆشایییەکی دیاریکراودا توانیوویەتی مەبەستی خۆی بە خوێنەر بگەیەنێ. زۆر کەس بە هۆی درێژی ڕۆمانەکە و تەکنیکی ڕەوابوونی شەپۆلی هۆشەوە، بە "مراوی" بە جەیمس جۆیس بەراوردی دەکەن. ڕەخنەگرێکی تر دەڵێت چێژی لە خوێندنەوەی ڕۆمانەکە وەرگرت بەڵام بەوردی لە بابەتی چیرۆکەکە تێنەدەگەیشت و نەیتوانی بە تەواوی بڵێت کتێبەکە ماستەرکارییە یان "کۆمەڵە وشەیەکی زۆر باشە! " ویکیلیەر سۆپریمۆ" لە نووسینی پابێلیشێرز-ویکیلیدا، "تاکە چیرۆکێکە کە بابەتەکانی دنیای هاوچەرخی ئەمریکا دەکشێتەوە و بێ گومان سەرسوڕهێنەرە"

لە بەشی خەڵاتی تیت بلاک بۆ ژیاننامە، ساڵی 2020 دا جۆرج سێرتز بە ژیاننامەی "وێنەگر لە شانزە ساڵیدا، مەرگی قارەمانێک"، کە ژیاننامەی دایکی "مێگدا"ـیە توانی ببێتە براوەی ئەمساڵ..

خەڵاتی ئەدەبیی جەیمس تیت بلاک ساڵی 1919 لەلایەن جانێت کۆتس- ی هاوسەری جیمسەوە دامەزراوە، بۆ ئەوەی یادێکی هاوسەری پێشووی بێت. ئەم خەڵاتە 10 هەزار دۆلارییە، ساڵانە بە باشترین چیرۆکی خەیاڵی و باشترین ژیاننامە دەبەخشرێت. دەرچوانی زانکۆی ئێدینبۆرگ ساڵانە بە چاوخشاندنەوە بە 400 کار ئەم خەڵاتە ئەدەبییە دەناسن. هەروەها مەراسیمی ئەمسای فێستیڤاڵەکە لە پەراوێزی فێستیڤاڵی ئەدەبی ئەدینبۆرۆ، کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو، ڕاگەیەندرا؛ ئەویش بە هۆی بوونی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە و جیهاندا.

دی ئێچ لاورێنس، ئەنجێلا کارتەر، گراهام گرین، جیم گرەیس و زیا حەیدەر ڕەحمان لە ڕیزی ئەو نووسەرانەدا بوون کە پێشتر خەڵاتەکەیان یان بردووەتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 811 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure