گرنگ
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا
بەوێنە؛ رووداوێكی هاتوچۆ لە سلێمانی روویدا

فەرهەنگ

تیۆدۆر کالیفاتیدێس لەسەر وەرگێڕانی ڕۆمانەکەی بۆ کوردی پەیامێکی بڵاو کردەوە

23/08/2020

میللەت- فەرهەنگ

ڕۆماننووس و شاعیر و دەرهێنەر و وەرگێڕ و فیلمنامەنووسی یۆنانی، تیۆدۆر کالیفاتیدێس، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لە تویتێکدا خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت کە یەکێک لە ڕۆمانەکانی ئەو کراوە بە کوردی.

بیانی، ناوی ڕۆمانێکی تیۆدۆر کالیفاتیدێسی نووسەری بەناوبانگی یۆنانی- دانیشتووی سوێدە. کە وەرگێڕی کورد، کەریم مەحمودی تاقانە لە سوێدییەوە کردوویەتی بە کوردی.

تیۆدۆر کالیفاتیدێس لە تویتەکەیدا نووسیویەتی:
نابێ سەخت بێ بزانی ئەو پیرەپیاوەی لە وێنەکەدا دیارە، کێیە. بەڵام ڕەنگە سەختتر بێ گومانت بۆ ئەوە بچێ کە ئەمە یەکەمین ڕۆمانی منە، ڕۆمانی بیانی، کە کەریم مەحموودی تاقانە کردوویەتی بە کوردی. پڕ بە دڵ سوپاسگوزارم.
تیۆدۆر کالیفاتیدێس

تیۆدۆر کالیفاتیدێس لە ساڵی 1938 لە گوندی مۆلۆی، لە لاکۆنیای یۆنان لە دایک بووە. باوکی ناوی دیمیتریۆس کالیفاتیدێسە، مامۆستایەک لە پۆنتۆسەوە سەری هەڵدا و دایکیشی ئانتۆنیا کیریازاکۆ بوو لە مۆلۆی لە ساڵی 1946 خۆی و خێزانەکەی چوونە ئەسینا و لەوێ قۆناغی ئامادەیی تەواو کرد و لە قوتابخانەی شانۆیی کارۆلۆس کۆن خوێندی. ساڵی 1964 کۆچی کردووە بۆ سوید و لەو کاتەوە لەو وڵاتە ژیاوە. فەلسەفەی خوێندووە، لە نێوان ساڵەکانی 1969 تا 1972 وەک سەرنووسەری گۆڤاری ئەدەبی بۆنیرس و لە نێوان ساڵەکانی 1972 تا 1976 وەک مامۆستای زانکۆی ستۆکهۆڵم کاری کردووە.



تیۆدۆر کالیفاتیدێس یەکەم دەرکەوتنی ئەدەبی خۆی لە ساڵی 1969 دا بوو بە کتێبێکی شیعری، بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگای ڕۆمانە بڵاوکراوەکانییەوە ناسرا/ ڕۆمان و کۆکراوەی شیعر و سەفەر و شانۆگەریی بڵاوکردووەتەوە. دەستنووسێکی فیلمی نووسیوه و دەرهێنانی بۆ فیلم کردووە



تیۆدۆر کالیفاتیدێس چەندین خەڵاتی بۆ کارەکانی بەدەستهێناوە کە بەزۆری لەدەوری ئەزموونی یۆنان و یۆنانیبوون دەخولێتەوە و نزیکەی هەموو کارەکانی بەزیاتر لەبیست زمان وەرگێڕدراوە و بڵاوکراوەتەوە کە زمانی کوردی یەکێکە لەوانە.


ئه‌م بابه‌ته 1105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure