X
ئ|

یەکەمین کتێبی موو یان دوای ١٠ ساڵ بڵاو بووەوە/ هێشتا نووسەرم

فەرهەنگ

24/08/2020     764 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت- فەرهەنگ

موو یان، کە ساڵی ٢٠١٢ خەڵاتی نۆبێڵی بۆ ئەدەبیات بەدەست هێنا. دوای ١٠ ساڵ وەستان لە بڵاوکردنەوە، نوێترین کتێبی خۆی چاپ و بڵاو کردەوە. ئەمەش بە پێی هەواڵی سی جی تی ئێن.

کتێبەکە بە ناونیشانی "گەشانەوەی درەنگوەخت"ـە کۆکراوەی 12 چیرۆکی درێژن کە چیرۆکی واقیعی و پوچگەرایانە لە خۆ دەگرن.

دوای 10 ساڵ لە بڵاوبوونەوەی دواین کتێبی خۆی "بۆق" مۆ یان بەردەوام جەخت لەسەر خەڵکی ئاسایی خاکەکەی دەکاتەوە و هەوڵ دەدات ئەو گۆڕانکاریانەی بە پێی کات ڕوویان داوە، لەو چیرۆکانەدا بخاتە بەر باس.

ئەم کتێبە کە تەواو جیاوازە لەکارەکانی پێشووی، بۆ یەکەمجار وێنەیەکی خەڵکی ئەمڕۆی پێشکەش کردووە کە دەزانن ئینتەرنێت چۆن کاردەکات یان چۆن پارە پەیدا دەکات. موو یان لە کتێبەکەیدا نووسیویەتی: "لە ژیانی ڕاستەقینەدا ڕەنگە 10 هەزار کەس کارێک بکەن، بەڵام لە ئینتەرنێتدا تەنها 100 کەس بەسە بۆ ئەوەی ڕووداوێک دروست بکەن"

موو یان، براوەی خەڵاتی نۆبێڵ، ئەم کتێبەی دەیسەلمێنێت کە شارەکەی بووەتە شوێنێکی پڕ-لە-خەڵک، چونکە لەپڕ بەناوبانگ بووە و تەنانەت ستۆدیۆیەکی فیلمسازییش بە ناوی کتێبە پڕفرۆشەکەیەوە " گەنمەشامیی سوور" ناونراوە. خەڵکێکی زۆر لە چین و شوێنەکانی دیکەی دنیاوە بۆ دیدەنیی دێن

موو یان دەربارەی کتێبە نوێیەکەی دەڵێت: "موو یان لەم کتێبەدا منێکی ترە. ئەو هەر کارێک کە من فەرمانی پێ دەکەم، ئەنجامی دەدات و ناتوانێت خۆی بڕیار بدات. من سەیرکەر و تۆمارکەری ڕووداوەکانی موو یانم لەگەڵ خەڵکیی.

مۆیان دوای وەرگرتنی نۆبێل، بووە ڕووخسارێکی دیار و لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠١٦ بە نزیکەیی ٣٤ شاری دنیا گەڕاوە و لە ٢٤ کۆنفرانس ئامادە بووە و ١٨ گوتاری پێشکەش کردووە و دەیان هەزار واژۆی بۆ هەوادارەکانی کردووە. ئەو دەڵێت لە ساڵی ٢٠١٣ دا ئەوەندە سەرقاڵ بووە کە نەیتوانیووە تەنانەت یەک کتێبیش بخوێنێتەوە.

بەڵام بەردەوام خۆی بە نووسەر دەزانێت و ئەرکی خۆی بۆ نووسینی کتێب دەزانێت و دەڵێت: وەک نووسەرێک هەر کارێک بکەیت، دەتوانیت وەکو کەرەستەیەکی نووسین سەیری بکەیت. من لە هەشت ساڵی ڕابردوودا، ئامادەکار بووم بۆ نووسین.

س: خبرگزاری مهر

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 22 خولەک پێش ئێستا

بانكێكی تری عێراق 150 ملیۆن دینار ده‌دات به‌ هاوڵاتیان

هەواڵی کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

لەهەولێر بازارێك گریگرت