X
ئ|

شارێكی رۆژهەڵاتی كوردستان بە شاری داهێنەری مۆسیقا ناسێندرا

فەرهەنگ

08/09/2020     1380 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text
سەرچاوە:میدیاکان

میللەت
شاری دەڕەشار لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی كوردستان وەکو شاری داهێنەری مۆسیقا لە ئێران ناسێندرا.

عومران خودئامووز لێپرسراوی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی كوردستان رایگەیاند: شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام وەکو شاری داهێنەری مۆسیقا ناسێندراوە و وتیشی: گەڵاڵەی شارە داهێنەرەکانی فەرهەنگ و هونەر ناوی گەڵاڵەیەکە بۆ ناساندنی بەستێنە فەرهەنگی و هونەرییەکان لە شار و ناوچە جوگرافیاییەکانی ئێران بۆ پێناسەی هاوکاری و بەرنامە هاوبەشەکان لە نێوانیاندا.

راشیگەیاند ئەو گەڵاڵە لەلایەن جێگرایەتی کاروباری هونەری وەزارەت فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و بە بەشداری بنکە و دامودەزگا فەرهەنگی و هونەرییەکان لە بواری شاری لەوانە رێکخراوی شارەوانی و دێهیارییەکانی وڵات، وەزارەتی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری و کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یونێسکۆ خەریکە بەڕێوە دەچێت.

شاری دەڕەشار دوو ساڵ لەمەوپێش میوانداری فێستیڤاڵی نەتەوەیی مۆسیقای خۆجەیی " سوڕناوا "ی كردبوو.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 14 خولەک پێش ئێستا

بانكێكی تری عێراق 150 ملیۆن دینار ده‌دات به‌ هاوڵاتیان

هەواڵی کوردستان 54 خولەک پێش ئێستا

لەهەولێر بازارێك گریگرت