X
ئ|

ئا کاپێلا بە کوردی بڵاو دەبێتەوە

فەرهەنگ

09/09/2020     1384 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت پرێس


ئا کاپێلا وشەیەکی ئیتاڵیایییە بە مانای نوێژی پەرستگە دێت. جۆرێکی میوزیکە لە سەدەی شانزە لە ئیتاڵیا دەرکەوت. ئا کاپێلا بە بێ هاودەمییکردنی ئامێرەکانی میوزیکە و تەنیا مرۆڤ- بە دەنگ و دەرکردنی شێوازی جۆراوجۆر بە دەم و ددان و دەستەکان بەشدارە.
ئا کاپێلا بە کۆمەڵ و هەروەها بە تاکیش نمایش دەکرێت.
میوزیکی ئا کاپێلا لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ کڵێسا، بەڵام ڕیشەی فەرهەنگیی هاوبەشە لە نێوان یەهوودی و مەسیحییەکانەوە. هەروەها لە ئایینی ئیسلامیشدا ئا کاپێلا بەکاردەهێنرێت و تەنانەت تاکە میوزیکە کە ڕیپێدراوی ئایینەکەیە.
مامۆستا مستەفا عەباس عەلی ئارەنجمێنتی لانک لانکی مامۆستا حەسەن زیرەکی کردووە کە ئەو شێوازە –ئا کاپێلا- لە هونەری کوردیدا بەو شێوازە کەمجار بەرچاو دەکەوێت. پێشتر هونەرمەندە ئیسلامییەکان تەنیا بە دەنگ و بە بێ بەکاربردنی هیچ ئامێرێکی میوزیک، ئەم فۆڕمەیان تاقی کردووەتەوە.

نمونەی ئا کاپێلای تاک

پێشترین هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە ئا کاپێلای تاکی بڵاو کردووەتەوە