گرنگ
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا

ڕاپۆرت

كازمی یەكێك بووە لەو دوو كەسەی كۆدی ئەرشیفی بەعسیان بۆ ئەمریكییەكان كردووەتەوە

پێش 3 هەفتە

میللەت
ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، گەڕاندنەوەی ئەو پێنح ملیۆن بەڵگەنامەیەی ئەمریكا رادەستی حكومەتەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردوونەتەوە، بووەتە هۆی هەڵدانەوەی دۆسێكانی رابردوو، بە تایبەتیش كە بەڵگەكان نووسراوی ناوخۆیی حزبی بەعسن و مێژووەكانیان بۆ پێش 2003 دەگەڕێتەوە.

بەڵگەنامەكان چەند مانگێك دوای رووخانی رژێمەكەی سەدام حسێن لە بارەگایەكی حزبی بەعس لە بەغدا دۆزانەوە.

كەنعان مەكیە كە شرۆڤەكاری سیاسیی عێراقی بە ئاژانسەكەی راگەیاند ئەو كات "هێزەكانی ئەمریكا دوو كەسیان بانگ كرد بۆ خوێندەوەی كۆدی بەڵگەنامەكان كە بە عەرەبی نووسراون، یەكێكیان من بووم و دووەمیشیان مستەفا كازمی بوو كە ئێستا سەرۆك وەزیرانی عێراقە". 

وتیشی: من و كازمی "چووینە ژێرزەمینێكەوە كە بە هۆی بڕینی كارەباوە پڕببو لە ئاو، من و مستەفا بەڵگەنامەكانمان دەخوێندەوە و بۆمان دەركەوت كە شێتكی گەورەمان دۆزیوەتەوە".

مەكیە راشیگەیاند "بەڵگەنامە و نووسراوی ئەندامێتی حزبی بەعس هەبوو دەربارەی كاروبارە كارگێڕییەكان لە نێوان حزب و وەزارەتەكاندا، هەروەها راپۆرتی تێدابوو دەربارەی هاووڵاتییانی عێراقی كە دراوسێكانی خۆیان تۆمەتبار كردبوو بەوەی رەخنەیان لە سەدام گرتووە".

بە پێی راپۆرتەكەی فرانس پرێس، دوای پەرەسەندنی توندوتیژییە تایفییەكان لە بەغدا، كەنعان مەكیە لەگەڵ دەسەڵاتداراندا رێككەوت بۆ گواستنەوەی ئەرشیفی بەڵگەنامەكان بۆ ئەمریكا، بۆ ئەوەی لەوێ پۆلێنبكرێن و لە پەیمانگەی هۆڤەری سەر بە زانكۆی ستانفۆرد بپارێزرێن، لەگەڵ سنوورداركردنی ژمارەی ئەو توێژەرانەی كە مۆڵەتی بینینی بەڵگەنامەكانیان هەبێت.

بەڵام رۆژی 31ی ئاب، 48 تەن لەو بەڵگەنامانە گەڕێندرانەوە بۆ بەغدا و بە وتەی لێپرسراوێكی عێراقی كە بۆ فرانس پرێس قسەی كردووە، بەڵگەنامەكان لە شوێنێكی نەزانراودا حەشاردراون.

ئەوەشی خستەڕوو كە حكومەتی عێراق بەنیازنییە ئەرشیفەكە بۆ هاووڵاتییان ئاشكرا بكات، چونكە پێدەچێت ببێتە هۆی بێئومێدكردنی هەزاران خێزان كە هۆكاربووبن بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر كەسانی دیكە.


ئه‌م بابه‌ته 4021 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure